مارک ئێسپەر وەزیری بەرگری ئەمریکا داوای لە دەوڵەتی تورکیە کرد کە هێرشەکەی بۆ سەر ڕۆژاوای کوردستان ڕابگرێ.
وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئەو هێرشەی دەوڵەتی تورکیە کاریگەریی خراپی لەسەر شەڕی دژ بە داعش دەبێ و بۆ دەوڵەتی تورکیە ئاکامی خراپی لێدەکەوێتەوە.
ئەو داوایەی دەوڵەتی ئەمریکا لە کاتێکدا دێ کە زۆر لە دەوڵەتانی جیهان و بە تایبەتی وڵاتانی ئورووپایی و رێکخراوە مرۆڤدۆستەکان ئەو هێرشەی دەوڵەتی تورکیەیان ئیدانە کردوە یا داوایان لەو وڵاتە کردووە کە هێرشەکەی ڕابگرێ.
هەر لەم پێوەندییەدا چەند دەوڵەتێکی ئورووپایی فرۆشتنی جەکوچۆڵیان بە دەوڵەتی تورکیە ڕاگرت و لەنێوخۆی ئەمریکاش لەلایەن سیاسەتمەداران و کاربەدەستانی ئەو وڵاتەوە دۆناڵد تڕامپ کەوتۆتە ژێر گوشار و بێ هەڵوێستی دەوڵەتی “ترامپ” لەوبارەوە بە زیانی ئەمریکا دەزانن و داوایان لێکردووە کە کورد لە ڕۆژاوی کوردستان بەتەنیا جینەهێڵێ.