Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
شه‌ممه ۲۷ ی ره‌زبه‌ری ۱۳۹۸ | 19/10/2019 | کاتژمێر:
کوردستان

خۆکوژیی سێ لاو لە ناوچەکانی سنە و ڕەوانسەر

10/10/2019 | 11:40:39
+A
-A

بەپێی هەواڵی سەرچاوەکانی هەواڵ کچێکی تەمەن ١٦ ساڵەی خەڵکی گوندی “ئارەنان”ی سەربە شاری سنە بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ڕێککەوتی ١٥ی ڕەزبەر، کچێکی تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی گوندی ئارەنان بەناوی زیلان ئەحمەدی، لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. شایانی باسە کە ئەو ڕووداوە بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە بووە و ئەو کچە دوای نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە لەڕێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
هەروەها هەر بەپێی هەواڵی ناوەندی هەنگاو، ڕۆژی هەینیی پێشتر، کچێکی دیکەی تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی ئاوایی نایسەری شاری سنە بەناوی ئارینا موردای ، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
جێگای ئاماژەیە کە بەپێی هەواڵێکی تر کە بە دەستمان گەیشتووە، ڕۆژی سێشەممە ١٦ی ڕەزبەر، کوڕێکی تەمەن ٢٣ ساڵ بەناوی سوبحان کەریمی خەڵکی شاری ڕەوانسەر کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
شایانی باسە کە خۆکوژی بووەتە دیاردە لە کۆمەڵگەی کوردەواریدا و خەڵکێکی زۆر لەو ڕێگەیەوە کۆتایی بە ژیانی خۆیان دێنن.