بەپێی هەواڵێک کە بە هەواڵدەریی کوردستان و کورد گەیشتووە، ڕۆژی دووشەممە ١٥ی ڕەزبەری ١٣٩٨ی هەتاوی، حەسەن ئیسماعیلی ناسراو بە حەسەن حەلیم خەڵکی گوندی ورچەکی ناوچەی بانە لە تەمەنی ٧٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
خاڵە حەسەن یەکێک لەو دڵسۆزانەی دێموکرات بوو کە لە ساڵەکانی ٤٦ و ٤٧ی هەتاوییدا ڕازدار و هاوکارێکی نزیکی شەهیدان مەلا ئاوارە و ئیسماعیلی شەریفزادە بوو. ناوبراو کەسێکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر و جێگەی ڕێزی خەڵکی ناوچەکە بوو تاسەر وەفادار بە ڕێبازی حیزبی دێموکڕات بوو.
لە لایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی بەڕێز مام حەسەن و خزم و کەسوکاری دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.