Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
شه‌ممه ۲۷ ی ره‌زبه‌ری ۱۳۹۸ | 19/10/2019 | کاتژمێر:
ئێران

هۆگری بەرچاوی لاوانی ئێران بە ماددە سڕکەرەکانەوە

08/10/2019 | 12:37:21
+A
-A

بەڕێوەبەری ڕێکخراوی کۆنترۆڵی ماددە سڕکەرەکانی وەزارەتی تەندرووستیی ئێران، سەبارەت بە ڕادەی بەکارهێنانی ماددە سڕکەرەکان و بەتایبەت جگەرە ڕایگەیاند کە لە سەتا ١٤ی لاوانی ئێران ماددەی سڕکەر و جگەرە بەکار دێنن.
دیاردەی خووگری و وەدەستهێنانی مادە هۆشبەرەکان و جگەرە لە ئێران و گەورەبوونەوەی کێشەکانی ڕۆژانە لەلای گەنجان و لاوانی ئێران، نەبوونی دەرفەت و ئیمکاناتی خوێندن، بێکاری و بێهیوایی لە ژیان وایکردووە کە ڕادەیەکی بەرچاو ڕوو بکەنە ماددەی هۆشبەر و لە کەمترین حاڵەتدا ڕوو بکەنە جگەرە کێشان و لەو ڕێگەیەوە خۆیان تووشی کێشەی جۆراوجۆر بکەن.
ناوەندی تەندرووستیی ئێرانیش لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە سەتا ١٤ی گەنجانی ئێران تووشی جگەرە بوونە و لەو ڕادەیە، لە سەتا ٤ی ئەو کەسانە ژنان و کچانن.
جگەرە کێشان و هۆگری گەنجان بە جگەر و ماددە هۆشبەرەکانەوە دەتوانێ ببێتە کارەساتێکی گەورە لە ئێران، لە تێکچوونی باری دەروونیی تاکە کەسییەوە بگرە تاکوو ئاڵۆز بوونی دۆخی کۆمەڵگە و زۆر لە گەنجانی ئەم وڵاتە تووشی کێشەی جۆراوجۆر دەکا.