پاش ئەوەی ژنە هەواڵنێرێکی ڕووسی بە تاوانی سیخۆری کردن بۆ ئیسرائیل لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەرکرا، بە هەڕەشەی مسکۆ ، ئێران پێداچوونەوەی بەوبڕیارەدا کرد و پاشگەز بۆوە.
دوای ئەوەی ڕووسیە هۆشداری دایە ئێران، بەرپرسانی ئەو وڵاتە بەڵێنیان دا هەتا پێداچوونەوە بە پەروەندەی “یوولیا یووزیک” بکات و پاش ئەو پاشگەزبوونەوە، تاوانی ئەو ژنە هەواڵنێرە لە سیخوڕییەوە بۆ کێشەی ” ڤیزا” گۆڕدرا.
عەلی ڕەبیعی وتەبێژی دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی ڕۆژی دووشەممە ١٥ی ڕەزبەر ڕایگەیاند: پەروەندەی ژنە هەواڵنیری ڕووسی بۆ کێشەی “ڤیزا” دەگەڕێتەوە و هیچ پێوەندی بە سیخۆڕییەوە نیە.
هەروەها گوتی کە بە خێرایی پێداچوونەوەی بە دۆسیەکەیدا دەکەن.
جێیئاماژەیە کە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو هەواڵنێرێک بەناوی “یوولیا لووزیک” شارۆمەندنی ڕووسی، لە هوتێلێک لە شاری تاران بە تاوانی سیخوڕی کردن بۆ ناوەندە ئەمنییەکانی ئیسرائیل دەسبەسەرکرا.
بەڵام پاش بانگهێشتی باڵوێزی ئێران لە ڕووسیە، کۆماری ئیسلامی لە ترسی هەڕەشەکانی رووسیە زۆری نەخایاند جارێکی دیکە ملی بە ویستەکانی ڕووسیە دا.
ڕۆژی ڕابردوو عەلی ڕەبیعی وێڕای ڕەتکردنەوەی تۆمەتی سیخوڕی ڕایگەیاند کە هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەو ژنە هەواڵنێرە لە پێوەندی لەگەڵ “کێشەی ڤیزا” یەو بە زووترین کات چارەسەر دەبێ.