هەرچەند خەڵکی کورد لەوڵاتی خۆیاندا و لە ژێر دەسەڵاتی داگیرکەراندا وێڕای هەموو تواناکانیان بواری خۆ نواندن و دەرخستنی خۆیان نییە بەڵام ئەمە نەبۆتە هۆی ئەوەیکە گەلی کورد لە پێشچوون و فێربوونی زانستە جیا جیاکان و هەروەها بەرزکردنەوەی کەسایەتی زانستی و ئاکادیمی و ئەخلاقی بە جێبمێنێ و زۆربەی هەرە زۆریان لە هەرشوێنێک کە هەڵاواردن نەبووبێ توانیویانە لە ئاستی خەڵکی جیهاندا و بگرە لە زۆر بواریشدا سەرتر لە خەڵکی ئەو وڵاتانە وەکوو مرۆڤێکی خاوەن هەڵوێست و بەکردەوە خۆیان بنوێنن و ببنە خاوەن پلەو پایەی بەرچاو.
هەر لەو پێوەندییەدا خاتوو”زۆهال دێمیر” کە خەڵکی دێرسیمی باکووری کوردستانە و مافی نێونەتەوەیی خوێندوە و هەروەها ئەندامی حیزبی نەتەوەیی بێلژیکە لە هەڵبژاردنەکانی ئەمجارەی حیزبەکەیدا کرایە وەزیری دادی ئەو وڵاتە