ڕێکخراوی هەواڵنێرانی بێسنوور ڕۆژی پێنجشەممە ١ی ڕەزبەری ١٣٩٨ی هەتاوی، بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک نووسی: ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەندامانی بنەماڵەی چالاکان و بەندکراوانی سیاسی و ڕۆژنامەنووسان بە بارمتە دەگرێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا وێڕای ئیدانە کردنی دەستبەسەرکرانی ئەندامانی بنەماڵەی مەسیح عەلی نەژاد و خزمەکانی، جەختی لەوە کردووەتەوە ئەو کارەی کۆماری ئیسلامی بە بارمتەگرتنی ڕۆژنامەنووسانە.
لە درێژی هەواڵەکەدا هاتووە ئەو ڕێکخراوە لە ماوەی ساڵێک لەمەوبەرەوە لانیکەم ٢٥ حاڵەتی هەڕشە دژی ڕۆژنامەنووسان و بنەماڵەکانیان لە ناوخۆ و دەرەوەی ئێران تۆمار کردووە.