سەناتۆر مارکۆ ڕۆبیۆ ڕایگەیاند کە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بە پاڵپشتیکردنی ڕێژیمی ئەسەد لە سووریە پەرە بە خوێنڕشتن دەدا.
مارکۆ ڕۆبیۆ ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە پاڵپشتی کردنی ڕێژیمی بەشار ئەسەد و خوێنڕشتنی خەڵکی سووریە تۆمەتبار کرد و هەروەها ڕایگەیاند کە ڕێژیمی ئەسەدیش بە پاڵپشتی ئێران و ڕووسیە، کیمیابارانی هاوڵاتیانی خۆی کردۆتە پیشە و ڕۆژانە خەڵکی سووریە دەکوژێ.
مارک ڕۆبیۆ، ئەندامی پلە بەرزی مەجلیسی سەنای ئەمریکا لە هەمبەر کەڵک وەرگرتنی بەردەوام لە ماددەی کیمیاوی و کۆمەلکوژ لەلایەن دەوڵەتی سووریەوە هۆشداری دا .
ناوبراو لە لاپەڕەی تویتێری خۆیدا نووسی: دوێنی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەوەی بڵاووکردەوە کە چەند ساڵێکە لەبەر چاوی بیروڕای گشتی روودەدا. ڕێژیمی بەشار ئەسەد بە پشتیوانی ڕێژیمگەلی دیکتاتۆری وەکوو کۆماری ئیسلامی و ڕووسیە، بەردەوام چەکی کۆمەڵکوژ بە دژی خەڵکی خۆی بەکاردێنێ. لە دنیایەکدا کە لایەنە نابەرپرسەکان چەکی کۆمەڵکوژیان لەبەردەستدایە و کەسیش دەنگی لێوە نایە، بەڕاستی ژیان بەرەو مەترسی دەبا.