دەیڤید شنکر، جێگرى وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا بۆ کاروبارى ڕۆژهەڵاتى نێزیک، گوتى :ئەمریکا ڕاپۆرتى تێوەگلانى ڕێژیمى ئێرانى لە هێرشەکەى سەر دامەزراوە نەوتییەکەى عەرەبستانى سعودیە چاپ و بڵاو کردەوە.
دەستەى هاوبەشى بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەى ئەمریکا و ئورووپا و عەرەبستان، هیچ پێوەندییەکیان نەدۆزیوەتەوە لە نێوان شەڕى یەمەن و هێرشى سەر دامەزراوە نەوتییەکانى کۆمپانیاى ئارامکۆ.
ئەوەى لە عەرەبستان ڕوویدا، ئەوەیە کە مووشەک و فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان کە لە ئاسمانی ئێرانەوە تەقێنراون و هەڵدراون، بەشى باکوورى ئەم دامەزراوەیەى کردووەتە ئامانج. حوسییەکانى یەمەن بەتایبەت لە ڕووى تکنیکییەوە مەحاڵە کە ئەم بەشەى دامەزراوە نەوتییەکە بکەنە ئامانج، هەر بۆیە کۆماری ئیسلامی بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ تۆمەتباری سەرەکی هێرشەکەی سەر ئارامکۆیە.