وەزارەتى خەزێنەدارى ئەرمریکا ٥ کەس و ٦ کۆمپانیاى چینى بە هۆى هاوکاریکردنى کۆمارى ئیسلامى لە بوارى نەوت، سزا دا.
کۆمپانیاى نەوتى کۆنکۆرد و کەشتیوانى کاسکۆ و چەند کەس و کۆمپانیاى دیکەى چینى بە هۆى هاوردەکردنى نەوت لە ئێران، لە لایەن ئەمریکاوە خرانە لیستی گەمارۆکانەوە.
کۆمپانیاى کەشتیوانى کۆنلۆن و هۆڵدینگ کۆنلۆن و کۆمپانیاى پێگاسۆس ٨٨، لە کۆمپانیا چینییەکانى دیکەن کە گەمارۆیان خراوەتە سەر.
مایک پۆمپئۆ وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا دوێنی چوارشەممە ٣ى ڕەزبەرى ۹٨ هەتاوی لە کۆبوونەوەی “یەکیەتى دژى ئێرانى ئەتۆمى” گوتى: “ئەمڕۆ گەمارۆ دەخەینە سەر چەند کۆمپانیا و کەسى چینى کە گەمارۆکانى سەر کۆمارى ئیسلامییان پێشێل و نەوتی ئێرانیان کڕیوە و خەریکی بازرگانی بوون لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران.