یەکەمین کۆنفرانسی مەریوانناسی لە مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ بەڕێوە دەچێ.
ئەو کۆنفرانسە لەلایەن ئەنجوومەنى ئەدەبی ـ فەرهەنگى شاری مەریوانەوە بەڕێوە دەچێ.
تەورەکانی کۆنفڕانسی مەریوانناسی لە پێنج پرسى گشتی پێکهاتوون کە بریتین لە:
یەکەم: مێژوو و شوێنەوارناسی
دووەم: ڕۆشنبیری و فەرهەنگی
سێهەم: کۆمەڵایەتی
چوارەم: ژینگە و جوگرافیا
پێنجەم: ئابووری
شایەنی باسە کە شاری مەریوان بە سروشتێکی یەکجار دڵڕفێن و دەوڵەمەند، بەناوبانگترین شانۆی سەرشەقامی ئێرانی هەیە و لەلایەن ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانیشەوە بە شاری کڵاش ناسراوە و هەروەها ئەگەری زۆری هەیە ببێتە شوێنێکی گەشتیاری و تووریستی جیهانی، بەڵام سیاسەتی دوژمنکارانەی کۆماری ئیسلامی لە هەمبەر کوردستان وایکردووە تا پێش لە ناساندنی شارو ناوچەو فەرهەنگ و کەلتووری کوردستانیش بە دونیا بگرێ. ڕێژیم هەر لەو پێوەندییەدا بەردەوام وەکوو شارەکانی دیکەی کوردستان خەریکی ئاگرتێبەردان و لە ناوبردنی ژینگە و سروشتی مەریوانە.