بە پێی هەواڵێک کە بە “کوردستان و کورد” گەیشتووە دەستوپێوەندییەکانی رێژیم و کەسانی هەلپەرەست خەریکی هەڕاج کردن و مامەڵەکردنی نایاسایین بە مڵک و ماڵی ئەو تێکۆشەرانەی کە بە ناچاری ماڵ و ژیانی خۆیانیان بە جێ هێشتوه.
دوای شوڕشی گەلانی ئێران و هاتنەسەرکاری کۆماری ئیسلامی بەشێکی زۆر لە تێکۆشه‌رانی دێموکڕات و پارته‌کانی دیکه‌ی ڕۆژهه‌ڵات که به‌هۆی بیری ئازادیخوازی و بۆ رزگاری نەتەوەکەیان لە ژێر سێبەری ڕەشی داگیرکەران ڕێگای خه‌باتیان گرته به‌ر و لە زێد و مەڵبەندی خۆیان دوور کەوتنەوە، کەوتنە بەر قین و تووڕەیی کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی و هەرچی ماڵ و مڵکیان هەبوو له‌لایەن رژیم و بەکرێگیراوانیەوە دەستی بەسەردا گیرا.
به‌پێی ڕاپۆرتێک کە لە شاری سەردەشت و هێندێک شار و شارۆچکه‌ی دیکه‌ی رۆژهه‌ڵاته‌وه بە دەستمان گەیشتووە، که‌سانێک که تا ئێستا به ناڕه‌وا که‌ڵکیان له خانووبه‌ره و دووکان و مڵکی موسادرهکراوی تێکۆشه‌رانی دێموکڕات وه‌رگرتبوو، ئه‌مجار له‌پێناو قازانجی مادیدا ده‌ستیان کردوه به مامەڵەکردن و فرۆشتنه‌وه‌ی ئه‌و مڵکانه. ئەمەش لە کاتێکدایە که تا ئێستا خەڵکی ئەمەگناسی ئەو شارە و شارەکانی دیکەی کوردستان خۆیان لە کڕین و فرۆشی دوکان و خانووی تێکۆشەرانی پەڕیوەی تاراوگە پاراستووە. بەڵام ناوەندە ئەمنییەکان لە ڕێگایەکی دیکەوە بە ڕاسپاردنی چەند کەس لە کەسانی هەلپەرەست پیلانی فڕۆشتن و مامەڵەکردن بە مڵک و ماڵی تێکۆشەرانی دوورکەوتووی جێبەجێ کردوە.
هه‌ربۆیە لە ڕێگەی ئەم هەواڵەوە خەڵکی به‌ویژدانی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە کە خۆیان لە هەرچەشنە مامەڵه‌کردن و كڕین و فرۆشتنی مڵک و ماڵی بنەماڵەی تێکۆشەران بەدوور بگرن و بە رووحی نەتەوەییەوە ڕووبەڕووی پیلانی ڕێژیم و بەکرێگیراوانی ئەو دەسەڵاتە ببنەوە. چونکە هەرجۆرە مامەڵەکردن بە ماڵ و مڵکی ده‌ستبه‌سه‌رداگیراوی تێکۆشەرانی کورد جیا لەوە که ناشه‌رعیه، له‌ژێرپێنانی مافی ئه‌و که‌سانه‌یه که له‌پێناوی ئازادیی میلله‌ته‌كه‌یاندا رێگای خه‌باتیان گرتۆته‌به‌ر و ئه‌م کاره بۆ کڕیارانی ئه‌م جۆره ماڵ و دووکان و مڵکانه هه‌م له‌نێو خه‌ڵکدا بێزراویان ده‌كا، هه‌م له دوارۆژدا ده‌ره‌نجامی نه‌خوازراوی قانونی و هی دیکه‌ی بۆ ئه‌وان لێ ده‌که‌وێته‌وه.