خەلکی “دێرەزوور”ی سووریە ڕۆژی ٣١ی خەرمانانی٩٨ی هەتاوی خۆپیشاندانێکیان دژ بە هێزەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی و حیزبۆڵای لوبنان و هێزەکانی سووریە ڕێکخست و خوازیاری چوونەدەرەوەی ئەو هێزگەلە لە ناوچەکەیان بوون.
ناوەندی مافی مرۆڤی سووریە کە ناوەندەکەی لە لەندەنی پێتەختی بریتانیایە، ڕایگەیاند :”ڕۆژی ٣١ی خەرمانان خەڵکی ناوچەکانی دەێرەزوور بەدژی ئەو هێزانە خۆپیشاندانیان کردووە و خوازیاری دەرچوونی ئەوان لە ناوچەکانیان وجێگیربوونی هێزەکانی سووریای دێموکرات، واتە هێزە کوردییەکان بوون لە و ناوچەکەیان.
شایانی باسە کە دێرەزوور پێشتر لە بندەستی داعشدا بوو کە بەشێکی لە لایەن هێزە کوردییەکان و بەشێکی دیکەشی لە لایەن هێزەکانی ڕێژیمی سووریە و هاوپەیمانەکانییەوە لە دەست داعش ڕزگارکرا، بەڵام ڕەفتار وهەڵسوکەوتی هێزەکانی هاوپەیمانیی شیعە و بە تایبەت هێزە چەکدارەکانی سەر بە سپای قودسی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەو ناوچەیە وایکردووە کە خەڵکی ناوچەکە خۆپیشاندان لە دژیان ئەنجام بدەن.