کاتی لهژێرگڵنانی گوڵه پهڕپهڕبووهکانی پلینۆمی دێموکڕات بوو. له‌نێو ئاپۆرای کتوپڕی ڕۆژی مه‌حشه‌ر، هی هاوڕێیان و که‌سوکاری شه‌هیده‌کان که هێشتا پێیان وابوو خه‌ونێکی ناخۆش ده‌بینن، له‌ژێر ئه‌و ئاسمانه بێخاوهنهی شه‌مشه‌مه کوێره‌کان هه‌روا تێیدا ده‌خولانه‌وه؛ ئه‌مجار وێنه‌ی سووتماکی ڕووحی زیندووه‌کان لهدم ئاگردانی کۆستی مردووه‌كان و قاشبوونی دڵه ئاشقه‌کان له‌ژێر تیغی چارۆک به‌سه‌رانی چاوچنۆکیان بۆ ئه‌رشیڤی غه‌در و تاوان تۆمار ده‌کرد.
شه‌هیده‌کان زۆر بوون؛ جه‌نازه‌یان یه‌ک له‌دوای یه‌ک ده‌هات. شۆفڵ بۆ هه‌ڵکه‌ندنی گڵکۆی زیاتر بهنێوماندا هاتوچۆی ده‌کرد. ئه‌وه‌ی دهیکۆڵی عه‌رز نه‌بوو، هه‌ناوی ئێمه و خه‌ڵکی کۆیه بوو… نه‌تده‌زانی بچیه لای کێ و کێ بلاوێنیهوه. هه‌رگیز وته‌ی ئه‌و ژنه شه‌هیده‌م له‌بیر ناچێته‌وه که ئه‌گه‌ر به‌ده‌ست خۆی با ئاره‌زووی ده‌کرد هه‌ر ئه‌وساته شۆفڵه‌که په‌یوه‌ستی هاوسه‌ره‌که‌ی بکا، که‌چی له‌و دۆخه‌دا هاوسه‌ر و منداڵی شه‌هیده‌کانی دیکه‌ی له‌بیر بوو و به منی گوت: بچۆ لای ئه‌وانیش، لای هه‌موویان…
برینه‌کان جارێ زۆر گه‌رم بوون، هێشتا شۆکی باوه‌ڕکردن جێی خۆی نه‌دابوو به ماته‌می قبووڵ کردن. له‌په‌نا واقیعی ته‌پوتۆز و شیوه‌ن و ڕوخساره ژاکاوهکاندا جیهانێکی هاوته‌ریب زه‌ین و ڕووحی په‌لکێشی خۆی ده‌کرد، جیهانی ئارامی نه‌مری، جیهانێک که له‌ودا نیگای هێمن و بزه‌ی شه‌هیده‌کان له‌گه‌ڵ زایه‌ڵه‌ی ده‌نگی نه‌رم و پێکه‌نینیان ئاوێته‌ی یه‌ک ببوون و به‌و شتانه نهدهشهمزان. ته‌نیا شتێکی ڕێیان ده‌دا ئاوازی گۆرانییه‌ک بوو که هه‌ڵم گرتبوو ئه‌و پاییزه گوێی لێ بگرم…
فیلمی دوایین بیره‌وه‌ریم له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ک له شه‌هیده‌کان به‌رده‌وام له مێشکمدا لێ ده‌درایه‌وه. شریته‌که شریتی مێژووش بوو. هی چاره‌نووسی حیزبی دێموکڕات، هی به‌شی کوردی ڕۆژهه‌ڵات. ئه‌و ڕۆژه‌ی منداڵیی خۆمم بیرکه‌وته‌وه که له قه‌ندیل گه‌وره‌کانیان له‌نێو هۆڵی قوتابخانه‌که‌ماندا کۆ کرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌واڵێکی ناخۆشیان پێ بده‌ن. هاواری یه‌كده‌ست و ترسناکی خه‌ڵکه‌که وه‌ک هاڵاوی له‌پڕ و به‌تاوی گڕکانێکی شێت گه‌یشته ئاسمان: دوکتور قاسملوویان شه‌هید کردبوو. به‌ڵام دوکتور سهعیدیشم له گۆڕستانی شه‌هیدان له ئه‌ستێرۆکان وه‌بیر هاته‌وه که چیی گوت. بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و خه‌ڵکی کوردستان چاویان لێمان بوو. ده‌بوایه به‌هێز ده‌ربکه‌وین. ده‌بوایه سه‌ر هه‌ڵێنین. ههژانهکان هه‌ڵگرین بۆ خه‌ڵوه‌تی ته‌نیاییمان.
ئه‌وه‌ی ڕۆژێک پێشتر ڕووی دابوو ئێمه‌ی هێنابۆوه نێوه‌ڕاستی مێژوو، ڕایکێشابووینه به‌رچاوی دنیا، گڕی له گیانی شۆڕشمان به‌ردابۆوه. به‌ڵام ڕووبه‌ڕووی شتێکی دیکه‌شی کردبووینه‌وه: مانای ژیان، بێقانوونیی ڕۆیشتن له‌م دنیایه، ئاسانیی مه‌رگ. به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و شۆڕشگێڕانه‌ی له خه‌تی پێشه‌وه‌ی خۆڕاگری له به‌رامبه‌ر دڕنده‌ترین ئه‌هریمه‌نی جیهانی ئه‌مڕۆدا ماونه‌وه.
ته‌قینه‌وه‌ی شه‌وی یه‌ڵدام هاته‌وه یاد که بۆ جینایه‌تێکی له‌م چه‌شنه که پێشتر له‌نێوماندا ڕووی نه‌دابوو، لوتکه‌ی دڕنده‌یی ئه‌وده‌می کۆماری ئیسلامی بوو. وته‌ی پیره‌پیاوێکی ئه‌مازیغ له به‌ره‌به‌یانییه‌کی زستانی غه‌ریبیدا له گوێم‌دا زرینگایه‌وه که ده‌یگوت “به‌ربه‌رییه‌ت سنووری نییه. هه‌میشه پیلانی تاوانێکی تازه‌تر، جینایه‌تێکی گه‌وره‌تری له باخه‌ڵدایه”. ئه‌گه‌ر وایه ئامانج و ئیده‌ئاله‌کانی ئێمه چیان به‌سه‌ر دێ؟… نا، خۆمان نادۆڕێنین. گابریه‌ل گارسیا مارکێز ڕاستی ده‌كرد، به‌رده‌وام ده‌بین به‌ڵام نابێ ئه‌وان وه‌ک خۆیانمان لێ بکه‌ن.
“ئانتۆنی کوین”م بیر که‌وته‌وه که له ڕۆڵی عومه‌ر موختاردا له زمان باپیریه‌وه ده‌یگوت زه‌برێک که پشتت نه‌شکێنێ، به‌هێزترت ده‌کا. شه‌هیده‌کان ده‌ست و چاومان بوون. به رۆیشتنی له‌پڕ و به‌كۆمه‌ڵی ڕهفیقهكانمان، سه‌رباری ئه‌و هه‌موو زام و ئازاره، باری سه‌رشانی هه‌مووشمان قورس‌تر ببوو. ده‌بوایه ئه‌ستونده‌کی تاوڵی خه‌باتمان سه‌رله‌نوێ ڕاست بکه‌ینه‌وه، خۆمان ڕێک بخه‌ینه‌وه، زامه‌کان ساڕ‌ێژ بکه‌ین، ده‌نگمان بگه‌یه‌نینه دنیا، کاری به‌جێماوی شه‌هیده‌کان درێژه بده‌ین، گوڵه ڕۆز و نه‌مامه‌کان بچهقێنینهوه، کتێبه‌کان بته‌کێنین…
ده‌مزانی هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌ین. ده‌مزانی له‌و تاقیکارییه قورسه ده‌رده‌چین.
ده‌شمزانی که هیچ شتێک داغی سه‌ر دڵی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیده‌کان سووک ناکا مه‌گه‌ر یه‌كبوون، مه‌گه‌ر درێژه‌دانی ڕێگای شه‌هیدان هه‌تا سه‌رکه‌وتن. قه‌ت ئه‌و ساته‌م له‌بیر ناچێ که چه‌ند ڕۆژ دواتر که له کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانی ده‌گه‌ڕاینه‌وه هاوڕێی په‌نا ده‌ستم هه‌واڵه‌كانی سه‌رکه‌وتنی مانگرتنی گشتیی ڕۆژهه‌ڵاتی پێدام. ئه‌مجار له خۆشیان گریاین. که گه‌یشتمه‌وه بیستم هاوسه‌ری شه‌هیده‌که‌ش بۆ یه‌که‌م جار له‌دوای داڕمانی ماڵی به‌خته‌وه‌ریی، دڵی خۆش ببوو، پێکه‌نیبوو.
ئه‌و کاروانه به‌رده‌وامه. ئه‌و ڕێگایه ده‌بێ بڕۆین، باشتر له پێشوو. له‌به‌ر ڕووحی چارده گوڵی پهڕپهڕبووی قه‌ڵا، له‌به‌ر دایکی “ڕامین” و دوو شه‌هیده‌که‌ی فێرگه، له‌به‌ر ده‌سته چکۆله‌کانی “وه‌نه‌وشه”، له‌به‌ر چاوه گه‌شه‌کانی “ژیوار”، له‌به‌ر ئایندهی “بانه”…