بەپێی ڕاپۆرتی ئاسۆشیتێدپرێس، چەند بەرپرسێکی پنتاگۆن کە نەیانویستووە نێویان ئاشکرا بکرێ چەند بژاردەیەکی سەربازییان خستۆتە بەردەستی دۆناڵد ترامپ، سەرکۆماری ئەمریکا.
بەپێی ئەم هەواڵە، ئەم بژاردانە دوێنێ ۲۹ی خەرمانانی ٩٨ی هەتاوی لە کۆبوونەوەیەک لە کۆشکی سپی تاوتوێ کراون. لەو کۆبوونەوە پێڕستێک لە “ئامانجی شاراوە لە خاکی ئێران” بۆ هێرشی ئاسمانی دەخرێتە بەردەستی ترامپ.
ڕێژەی بەربڵاوی بژاردەکان هاوکات دەتوانێت هەنگاوی “سەربازی، سیاسی و ئابووری” و بژاردە سەربازییەکان “هەنگاوی نهێنی وەک هێرشی سایبری” بگرێتەوە.
ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز لە ڕاپۆرتێکدا، پاڵاوگەکانی ئابادان و گاراژی دوورگەی “خارک”ی کە گرنگترین گاراژی هەناردەی نەوتی ئێرانە لە ئامانجەکانی پنتاگۆن ناو بردووە.