Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
پێنجشه‌ممه ۲۸ ی خه‌رمانانی ۱۳۹۸ | 19/09/2019 | کاتژمێر:
جیهان

هێرشی هەوایی بۆ سەر سپای قودس لە سنووری سووریە و عێراق

09/09/2019 | 17:06:50
+A
-A

بە پێی هەواڵی هەواڵدەرییەکان، هێزەکانی سپای قودس، لقی سنووری سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و میلیشیا شیعەکانی عێراق، کە لە ڕۆژهەڵاتی سووریەن کەوتنە بەر هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل.
سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١٨ی خەرمانانی ١٣٩٨ی هەتاوی چەندین تەقینەوە لە ناوچەی “ئەبووکەمال” لە نزیکی سنوورەکانی سووریە و عێراق روویداوە، بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە پێشوو لەو بارەوە بڵاو کراونەوە، گروپ و میلیشیا شیعەکانی عێراق و هێزەکانی قودسی سپای پاسدارانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەوێ جێگیربوون و خەریکی ساز کردنی بنکەیەک بوون بە ناوی “ئیمام عەلی”، لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا چەند بنکە و مۆڵگەی هێزەکانی “حەشدی شەعبی”،کە لە لایەن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە عێراق پشتیوانیان لێدەکرێ کەوتوونەتە بەر هێڕشی هەوایی و موشەکیی ئیسڕائیل و سووتێنراون. بنیامین نێتانیاهو سەرۆک وەزیری ئیسڕاییل و کار بە دەستانی باڵای ئەو وڵاتە پشتڕاستیان کردوتەوە کە ئەو هێرشانە لە لایەن ئەرتەشی ئیسڕائیل ئەنجامدراون.