Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
پێنجشه‌ممه ۲۸ ی خه‌رمانانی ۱۳۹۸ | 19/09/2019 | کاتژمێر:
کوردستان

کۆچی‌دوایی دایکی دوو شەهیدی سوورخەڵاتی حیزبی دێموکرات

09/09/2019 | 17:05:41
+A
-A

بەپێی هەواڵێک کە بە دەستمان گەیشتووە، دوێنێ ڕۆژی ١٧ی خەرمانان دایکی دوو شەهیدی حیزبی دێموکرات ماڵاوایی لە ژیان کردووە.
خاتوو گەوهەر مام عەزیزی خەڵکی شاری مەهاباد و دایکی دوو ڕۆڵەی ئەمەگناسی حیزبی دێموکرات بە ناوەکانی شەهیدان، عوسمان و کەماڵ ئوستادئیبراهیمی، ڕۆژی ١٧ی خەرمانان لەوپەڕی تەمەنێکی پڕاوپڕ لە شانازی و شەڕەف بەهۆی نەخۆشیی کوتوپڕ و ئازارێکی زۆر لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری تەورێز گیانی بە نیشتمان سپارد. ئەو دایکە تێکۆشەرە دوو ڕۆڵە و جگەرگۆشەی خۆی پێشکەش بە شۆڕشی ڕزگاریخوازانەی گەلی کورد کرد و تا مابوو بەسەربەرزییەوە سەری هەڵ دەهێنایەوە. شەهیدان عوسمان و کەماڵ، هەردوو دوو ڕۆڵەی ئازا و بە جەرگی دێموکرات بوونە و لە زۆربەی شەڕە سەختەکانی حیزبدا بەشداریان کردوەو هە لە سەنگەری خەباتدا گیانیان پێشکەش بە ئازادی کوردستان کرد.
شایانی باسە کە شەهید کەماڵ، بۆ ماوەیەک بەرپرسی هێزی بەیان لە ناوچەی بۆکان بووە و زۆرها قارەمانییەتیی خولقاندووە و دوژمنی وەزاڵە هێناوە.
بەبۆنەی کۆچی دوایی ئەو دایکە خۆشەویستەی گەل و نیشتمان، ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی هەموو شەهیدان و بەتایبەت بنەماڵەی دایە گەوهەر مام‌عەزیزی دەکات و هیوای سەربەرزیان بۆ بە ئاوات دەخوازێ.