بەپێی ڕاپۆڕتی ڕێکخراوەی پرۆسپێكتی بریتانیایی کۆچەر بیرکاری مەریوانی لە نێوان ٥٠ بیرمەندی جیهاندا ،بە بیرمەندی یەکەمی ساڵی ٢٠١٩ دەسنیشان کراوە.
ئەمە لە کاتێکدایە ماوەیەک لە مەوپێش دامەزراوەی پروسپێکتی بەریتانیایی کە ساڵانە ٥٠ کەس لە بیرمەند و پسپۆڕ و زاناکانی بوارە جیاجیاکان دەستنیشان دەکات کە باشترین بیرمەندن و، ئەمساڵێش بۆ ساڵی 2019 دوکتور کۆچەر بیرکاری وەک بیرمەندی کورد، یەکێک بوو لەو ٥٠ بیرمەندە کە کاندیدە کرابوو بۆ بەدەستهێنانی ئەو ناز ناوە جیهانییە و هەربۆیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا سەرنجی خەڵکی کوردی ڕاکێشا.
ئەمرۆ سێشەممە ١٢ی خەرمانانی ٩٨ی هەتاوی دامەزراوەی پرۆسپێکتی بریتانیایی ڕایگەیاند کە پرۆفیسۆر کۆچەر بیرکاری کوردی بە بیرمەندی یەکەمی جیهان هەڵبژێردراوە.
جێیوەبیرهێنانەوەیە کە فەرەیدوون درەخشانی، ناسراو بە کۆچەر بیرکار لە ساڵی ١٣٥٧ی هەتاویی لە ئاوایی (نێ)ی مەریوان لە دایک بووە.
کۆچەر بیرکار ئێستا لە زانکۆی کەمبریج پرۆفیسۆرە. لە ساڵی ٢٠١٨دا توانی گەورەترین خەڵاتی بیرکاریی جیھانیی (فیڵدز) کە بە نۆبێلی بیرکاری ناسراوە دەستەبەر بکا.
ناوبراو جیا لە خەڵاتی فیڵدز تا ئێستا سێ خەڵاتی گرینگی دیکەی لە بواری زانستی بیرکارییەوە کە بریتین لە، خەڵاتی بنکەی بیرکاریی پاریس، خەڵاتی لێڤێرھووڵم، خەڵاتی مۆر بۆ وتاری لێکۆڵینەوەیی ٢٠١٦ی بە دەست هێناوە.