سەرۆک وەزیرانی ئۆسترالیا ڕایگەیاند بە هاوپەیمانی ئەمریکا بۆ پاراستنی کەشتییەکان لە کەنداو پەیوەست دەبن و ڕێگە بە نائەمنکردنی کەشتیوانی نادەن.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی گەلاوێژ سەرۆکوەزیرانی ئۆسترالیا ڕایگەیاند کە ئەو وڵاتە بە هاوپەیمانیی سەربازی ئەمریکا بۆ پاراستنی هاتوچۆی کەشتییە بازرگانییەکان لە کەنداو پەیوەست دەبێت.
سەرۆکوەزیرانی ئۆسترالیا هەروەها گوتی؛ ئەم هەوڵەی ئێران بۆ نائارامکردن، هەڕەشەیە دژی بەرژەوەندییەکانی ئۆسترالیا لە ناوچەکە و بە تایبەتی بەرژەوەندییە درێژخایەنەکانی ئێمە لە ئەمنییەتی هێڵە دەریاییەکانی جیهان.
ناوبراو باسی لەوە کردووە کە ١٥ بۆ ١٦ لەسەدی نەوتی خاو و ٢٥ بۆ ٣٥ لە سەدی بەرهەمە نەوتییە پاڵاوراوەکانی ئۆسترالیا لە تەنگەی هۆرمزەوە تێدەپەڕن.
هەروەها ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٨ی گەلاوێژ دەوڵەتی بەحرەین لە ڕاگەیێندراوە باسی لەوە کرد کە لە ئاکامی دیداری ” کنت منکزی” فەرماندەی کەشتیی ئابراهام لینکوڵن و “محەممەد بن عیسا ئال خەڵیفە” پادشای ئەو وڵاتە، بەحرەینیش بەشداربوونی خۆی لە هاوپەیمانیەتیی ئەمریکا بە دژی ئێرانی قەبووڵ کردوە.