بە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە لەوەڕگەکانی دوو ئاوایی ” مەجێاوا و وشترمل” لە ناوچەی مووژژی کامیاران ، پاش خەسارکەوتنی زۆر لە ژینگەی ئەو ناوچەیە، ٢٩٠ سەر مەڕوماڵاتیش لە ناوچوون.
بەخشداری شارۆچکەی مووژژ وێڕای پشتڕاستکرنەوەی ئەو هەواڵە ڕایگەیاند؛ کە ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی گەلاوێژی ٩٨ی بە هۆی ئاگرتێبەربوون لە مەزرا و لەوەڕگەکانی دووئاوایی سەر بە شارۆچکەی مووژژ، وێڕای سووتانی بەشیکی زۆر لە ژینگەی ئەو ناوچە، ٢٩٠سەر مەڕ وماڵاتیش بە هۆی ئەو ئاگرەوە سووتاون.
سەلاح مرادی بەخشداری شارۆچکەی مووژژ لە درێژی قسەکانیدا گوتی؛ کە لەو ڕووداوەدا شوانی ئاوایی “مەجێاوا”ش برینداربووەو ئێستا لە نەخۆشخانەیەک لە شاری سنەدا خەوێندراوە.
شایەتحاڵان دەڵێین؛ تا ئێستا هۆکاری ئەو ئاگرکەوتنەوە ڕوون نەبووتەوەو لە دامرکاندن و خامۆشکردنی ئاگرەکەش خەڵکانی خۆڕسک و ئەنجومەنی ژینگەپارێزی شنەی پیروێ و ئەنجومەنی “سەوز کەوانە” دەوری بەرچاویان هەبووە.