بۆ جارێکی دیکە لە مانگی گەلاوێژی ئەمسال بەشێک لە جەنگەڵ و لەوەڕگەکانی داوێنی داڵاهوو لە پارێزگای کرماشان لە ئاگرێکی گوماناوییدا سوتێندران.
بە پێی هەواڵی سەرچاوە خۆجییەکان و کاناڵی ژینگەپارێزان ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٧ی گەلاوێژ سەرلەنوێ بەشێک لە دارستان و بیشەڵانەکانی بناری داڵاهوو بوو بە سووتماک و هیچ کەش و لایەنێکیش لە ئاست ئەو خەسارە ژینگەییە خۆی بە بەرپرسیار نازانێ.
هەروەها ڕۆژی هەینی ١١ی گەلاوێژی ٩٨ی هەتاوی بۆ جارێکی دیکە ئاگر لە بناری داڵاهوو بەردراو بەو هۆیەوە زەرەر و زیانێکی زۆر لە لەوەڕگەو جەنگەڵ و دارستانەکان ناوچەی داڵاهوو گەیاندرا.
بە پێی ڕاپۆڕتێکی دیکە لە چوار مانگی رابردوودا 111 ھێکتار لە زەوی و دارستانەكانی گێیەلانی کرماشان لە بەھۆی ئاگرەوە لەناوچوون.
لەو چوار مانگەدا 25 جار ئاگركەوتووەتەوە كە 95 هێکتار دارستان و 6 هێکتار باخی هاونیشتمانییانی گێیەلان سووتێندراون.