دوو بەندکراو لە پارێزگای سنە کە پێشتر بەهۆی کوشتنی بە ئەنقەست سزای سێدارەیان بەسەردا سەپابوو، لە لایەن بنەماڵەی کوژراوانەوە سزاکەیان پێبەخشرا و گەڕانەوە بۆ باوەشی ژیان.
بەپێی ڕاپۆرتی هێرانا دوو بەندکراوی کورد کە بە هۆی تاوانی کوشتنەوە حوکمی سێدارەیان بۆ دەرکرابوو بەهۆی لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراوەکانەوە سزاکەیان لەسەر لادرا.
لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە: بە ئامادە بوونی ئەسغەر جەهانگیر بەرپرسی ڕێکخراوەی بەندیخانەکان و بەپێی بەدواداچوونی بەردەوامی کەسانی خێرخواز و کەسایەتییە گەورە و متمانە پێکراوەکانی پارێزگای سنە ، دوو بنەماڵەی له خۆبوردووی کورد لە تۆڵەکردنەوەی خوێنی ڕۆڵەکانیان خۆش بوون و ژیانی دووبارەیان بە دوو لاوی دیکەی کورد بەخشیەوە کە له بەندیخانە چاوەڕێ جێبەجێ بوونی سزای سێدارە بوون.
هەروەها ئەوەش هاتووە کە ئەو دوو بنەماڵە پیشانیاندا کە خەڵکی کورد وەک هەمیشە پێشەنگ و سەمبۆلی لێبوردەیی و لێخۆشبوونن.