بە پێی هەواڵێک کە بە دەستمان گەیشتووە ناوەندە ئەمنییەکانی ڕێژیم ماوەی سێ ڕۆژە گوشار و زەختێکی زۆریان لەسەر خەڵکی ئاوایی قڕوشاوێ لە شنۆ خستووە.
ئەو گوشارانە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە چەند ڕۆژ لەمەوبەر بە بۆنەی ساڵیادی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، بەشێک لە پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، لە ئاوایی قڕۆشاوێ هەڵکەوتوو لە دوو کیلۆمێتری شاری شنۆ دەچنە مزگەوتی ئەو گوندەو بۆ ماوەی نیزیک بە دوو کاتژمێر وتە بەنرخەکانی ڕێبەری مەزن شەهید دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو لە بڵندگۆی مزگەوتەوە بڵاودەکەنەوەو پاشان سروودی ٢٥ گەلاوێژ سەر دەخەن.
ئەو چالاکییە بۆتە هۆی تووڕەیی ناوەندە ئەمنییەکان و ماوەی سێڕۆژە هاتوچۆی ئەو ئاواییە دەکەن و خەڵک دەترسێنن.
بە پێی هەمان سەرچاوە ڕۆژی ٥ شەممە ٢٤ی گەلاوێژ مەئموورانی ناوەندە ئەمنییەکان ویستوویانە مەلای ئاوایی و شوڕای گوندی قڕۆشاوێ لە گەڵ خۆیان ببەن و بە توندی هەڕەشەیان لە خەڵک کردووە.