ڕۆژی ٢٥ی گەلاوێژی ٩٨ی هەتاوی دوو فستیڤاڵی کەلتووری و وەرزێڕی “خەرمان” و فستیڤاڵی”ئەسپی ڕەسەنی کوردی” لە ئاوایی “قومشەی سەیی یاقووب”ی مایدەشتی کرماشان بەڕێوەچوو.
جێژنی خەرمان و ڕێزگرتن لە “گوڵە گەنم” کە لە بنەڕەتدا جێژنی شوکرانە بژێری ساڵێکی بە پیت و بەرەکەتە، بە بەشداریی گرووپە هونەرییەکان و کچان و ژنانی کورد و خەڵکی ناوچەی مایدەشت بەڕێوچوو.
لەو فستیڤاڵەدا کۆمەڵێک داب و نەریتی کۆن، وەکوو یارییە ناوچەییەکان، زۆرانبازی و ئەسپسواری و پێشانگای جلوبەرگی کوردی و خواردەمەنییە کۆنەکان سەرلەنوێ نواندران.
هەروەها لە هەمان ڕۆژدا فستیڤاڵی “ئەسپی ڕەسەنی کوردی” لە ئاوایی “قومشەی سەید یاقووب” بە بەشداریێ سوارچاکەکانی پارێزگای کرماشان و بە نمایشی سوارکارییەوە بەڕێوەچوو.
شایانی باسە فستیڤاڵە وەرزی و کەلتوورییەکان کە چەندین ساڵە بە گەرمی وگۆڕی زیاترەوە لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان و، بە ماندووبوونی چالاکانی مەدەنی و کەسانی خەمخۆر بەڕێوەدەچێ، جیا لەوەی کە بەستێنێکە بۆ پێشاندانی کەلتووری و شارەستانیەتی گەلی کورد ، لە سەر ڕاکێشانی سەرنجی میدیاکان و گەشتیاران کاریگەریی ئەرینی داناوە.