Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
شه‌ممه ۲۶ ی گه‌لاوێژی ۱۳۹۸ | 17/08/2019 | کاتژمێر:
کوردستان

تەقینەوەی مین لە سەردەشت بۆ بە هۆی کەمئەندام ‌بوونی هاونیشتمانییەک

13/08/2019 | 18:25:57
+A
-A

زۆربەی زەوی و شوێنە چۆڵەکانی دەوروبەری شاری سەردەشت ئێستاش مینی چێندراویان تێدایە و زۆرجار بوونەتەهۆی گیان لەدەستدان و کەم ئەندام بوونی خەڵکی ناوچەکە و ناوەند و لایەنە پێوەندیدارەکان هیچ وڵامێکیان لە هەرمبەر ئەو تەقینەوانەدا نەبووە.
ڕۆژی سێشەممە ١٥ی گەلاوێژ، هاونیشتمانییەکی کورد بەناوی شێرکۆ کوڕی موحەممەد و خەڵکی شاری سەردەشت بەهۆی تەقینەوەی مینی چێندراو کەم ئەندام بوو. ئەو هاونیشتمانییە کوردە بۆ چارەسەری پزیشکی ڕوی کردووەتە دەرمانخانە و نەخۆشخانەکانی سەردەشت بەڵام بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە پەنجەکانی دەستی بچڕاون و قرتاون.
بەپێی سەرجاوە و زانیارییەکان کە بڵاوبۆوەتەوە شەش میلیۆن هێکتار لە خاکی ئێران بە مینی چێندراو تێکەڵە و زیاتر لە ٢٠ میلیۆن مین لەو شوێنانە بوونیان هەیە. سنوورەکانی پارێزگاکانی سنە، ئیلام، کرماشان و ورمێ زیاترین رادەی مینیان هەیە و خەڵکێکی زۆر لە دانیشتوانی ئەو ناوچەیانە بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار بوونە و مردوون.