بێهرۆز بۆچانی کە بە هۆی مانەوەی لە کەمپی پەنابەرانی مانووسی ئۆسترالیا و، هەوڵە ئینسانییەکانی بە مەسیحی مانووس ناسراوە ، خەڵاتێکی دیکەی لە بواری ئەدەبیاتدا پێبەخشرا.
رۆژی دووشەممە ٢١ی گەلاوێژ ئەو نووسەرە ئیلامییە بۆ بە براوەی خەڵاتێکی ئەدەبی کە بایەخی ٢٥ هەزار دۆلارە، بەڵام ناوبراو بۆخۆی نەیتوانی ئەو خەڵاتە وەرگرێ.
بێهرۆز بۆچانی کوردی ئیلامە کە ماوەی ٦ ساڵە لە دوورگەی مانووسی ئۆسترالیا ژیان بە سەر دەبا و لە مانگی ڕەشەمەی ٩٧ی هەتاویش گەورەترین خەڵاتی ئەدەبیی ئۆستراڵیا بە رۆمانی ” کورد بێجگە شاخەکان دۆستی دیکەی نییە” بەو نووسەرە کوردە بەخشرا.
بۆچانی سەبارەت بە بەجێهێشتنی ئێران دەڵێ: ئەو وڵاتەم بە جێهێشت چۆن دێکتاتۆری مەزهەبی تێیدا دەسەڵاتدارە .
ئەو ڕۆژنامەنووس و قەڵەمبەدەستە پێشتریش بە هاوکاری ئارەش کەماڵی سەرڤستانی فیلمیکی دیکیۆمێنتی ساز کرد بوو، لە ژێر ناوی:”چووکا ئێستا کاتژمێر چەندە؟ کە لە چەند فستیڤاڵی نێونەتەوەیی نواندرا.