Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
شه‌ممه ۲۶ ی گه‌لاوێژی ۱۳۹۸ | 17/08/2019 | کاتژمێر:
چالاکی

بۆجارێکی دیکە لە کرماشان بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژەوە چالاکیی تەبلیغی کرا

10/08/2019 | 19:29:22
+A
-A

بە بۆنەی ساڵیادی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ جارێکی دیکە لە کرماشانی دێرین پێشوازی لەو یادە نەتەوەییە کرا.

لە بەرەبەری ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان واتە ٢٥ی گەلاوێژ، لایەنگران و دۆستانی ئەمەگناسی ئەو حیزبە لە شاری کوردپەروەری کرماشان ، بۆ دوویەمین جار چالاکیی تەبلیغیاتییان بەڕێوەبرد.
بە پێی هەواڵێک کە بە دەستمان گەیشتووە رۆژی ڕابردوو ١٨ی گەلاوێژ بەشێک لە ئەندامان و دڵسۆزانی حیزبی دێموکرات لە شاری کرماشان بە نووسینی دروشم و بەبڵاوکردنەوەی تڕاکتی پێوەندی‌دار یادی ٧٤ی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانیان بەرزڕاگرت و، لەو ڕێگایەوە وەفاداریی خۆیانیان بە ڕێباز و ئامانجی شەهیدان و تێکۆشەرانی دێموکرات دووپات کردەوە.
لە دوویەمن چالاکیی تەبلیغی لایەنگران و دۆستانی حیزبی دێموکرات لە شاری کرماشان، پارکی شیرینی ئەو شارە کە شوێنیکی بەرچاو و، گەشتیارییە کرایە ئامانج و بە بەربڵاوی چالاکیی تەبلیغی تێیدا کراوە.
ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای ڕێزگرتن لە تێکۆشانی خەمخۆرانی حیزب لە نێوخۆی وڵات، گەرمترین پیرۆزبایی خۆی پێشکەش بە لایەنگران و دۆستانی ئەمەگناسی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لە پارێزگای کرماشان دەکا و، سڵاویان بۆ دەنێڕێ.