Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
شه‌ممه ۲۶ ی گه‌لاوێژی ۱۳۹۸ | 17/08/2019 | کاتژمێر:
ئێران

کەمبوونی پزیشکی بواری ژنان و منداڵان لە ئێراندا

07/08/2019 | 17:20:25
+A
-A

ماوەیەکە لە ئێران گرفتەکان ڕوویان لە کەمبوونی پزیشک و پەرەستار کردووە و نەخۆشخانەکان لەگەڵ ئەو جۆرە کێشەیانە ڕووبەڕوون. لە ڕۆژنامەکان و سەرچاوەکانی هەواڵی ئێران، زۆرجار باس لەوە دەکرێ کە پزیشکانی ئیرانی بەچەندین هۆکاری جۆراوجۆر وڵات بەجێ دێڵن و ڕوو دەکەنە وڵاتانی دەرەوە و خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان لە ئێران دابین ناکەن. ئەو سەرچاوانەی ئێران ڕایانگەیاندووە کە کەمتەرخەمیی بەرپرسان و کاربەدەستانی نەخۆشخانەکانی ئێران دەبێتە هۆی ڕۆیشتنی پزیشکان و پسپۆڕانی ئێران بۆ دەرەوە.
لەم ماوەیەدا کەمبوونی ڕادەی شارەزایانی بواری پزیشکیی ژنان و زاوزێ لە نەخۆشخانەکان بووەتە هۆی کێشە و فریاکەوتنە خێراکان کەم بوونەتەوە.
جێگری وەزارەتی تەندرووستیی ئێران لەوبارەوە دەڵێ: ٤٥٤٤ پزیشکی شارەزا و ڕاهاتووی بواری زاوزێ و ژنان لە ئێران هەیە و بۆ هەر ١٠ ژنی دووگیان، پزیشکێک دابین کراوە بەڵام زیاترین کێشەکانمان لە ناوچە دووردەست و گەشە نەستاندوو و پەراوێز کەوتووەکاندایە و ئەو ڕادە لە ژنانی ئەو ناوچەیانە دەبێ بۆ چارەسەری کارەکەیان بۆ شوێنەکانی دیکە بڕۆن و لەگەڵ ئازار و ژانێکی قورس ڕووبەڕوو دەبنەوە. تەنانەت جیا لە کەمبوونی شارەزایانی ژنان لەو ناوچەیانە، ئامێرە پزیشکییەکانیش لەوێ نییە و بۆ گرتنی ڕادیۆلۆژی و سۆنۆگرافی و ئەو شتانە دەبێ بڕۆنە شارەکانی دەوروبەر و ئازارێکی زۆر بچێژن.