مایک پۆمپێئۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گوتی: تڕامپ پێداگرە لەسەر گۆڕینی ڕەفتارەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی.
پۆمپێئۆ دەڵێ : تڕامپ لە گەیشتن بە ئامانجی دیاریکراو سەبارەت بە گۆڕینی ڕەفتاری ڕێبەرانی کۆماری ئیسلامی پێداگرە هەربۆیە کۆماری ئیسلامی دەبێ زۆر وشیار بێ.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە درێژەی قسەکانیدا لە گەڵ کەناڵی” دەبلیوو تی ڤی”کە ڕۆژی دووشەممە ٣١ی پووشپەڕ ئەنجام درا گوتی :ئێمە دەمانەوێ کۆماری ئیسلامی وەکوو ڕێژیمێکی ئاسایی هەڵسوکەوت بکات بۆ نموونە وەکوو نۆروێژ یان هەر وڵاتێکی دیکە کە لە هەر لایەکی جیهاندا هەوڵی تیرۆریستی و تیرۆریستپەروەری نەدات .
ئەوان زیاتر لە ٥٠٠ ئەمریکاییان بە بۆمبی درووستکراو لە عێراق کوشتووە ،ئەمە مەترسیدارە و کاردانەوە بەم کارانەش زۆر سنووردار بووە، من لەو باوەڕەدام کە بەرپرسانی ئێران ئەوەیان دیوە هەر بۆیە وا دەزانن کە کردەوەکانی ئەم ڕۆژانەشیان بێوڵام دەبێت، بەڵام ئەوان دەبێ زۆر وریا بن، چوون سەرۆککۆماری ئەمریکا زۆر پێداگر و جیددییە لە گۆڕینی ڕەفتارەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران .