کەناڵێکی سەربەدەوڵەتی سووریە هێرشی فڕۆکەکانی ئیسراییل بۆ سەر خاڵێکی ئستراتژیکیی لە باشووری ئەم وڵاتەی پشتڕاستکردەوە.
ڕۆیتێرز لەسەرزاری دەزگازانیارییەکان دەڵێ: ئەو ناوچانە شوێنی میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێرانە.
ڕۆیتێرز هەروەها ڕوونی کردەوە کە ئەم ناوچە پێشتر بەدەست ڕووسەکانەوە بووە بەڵام بە ڕێکەوتنێک لە گەڵ ئیسراییل چۆڵیان کردووە و ئێستا میلیشیاکانی سەربە ڕێژیمی ئێرانی تێیدا جێگیرە کە تەنیا ١٢ کیلۆمیتر لە بەرزاییەکانی گوڵانەوە دوورە.
شایەنی باسە کە لە تازەترین لێدوانی کاربەدەستانی ئیسراییلدا وەزیرێکی ئیسراییلی ڕایگەیاند کە ئێمە دووساڵە هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە سووریەدا دەکوژین بەڵام کۆماری ئیسلامی نایەوێ ئەم بابەتانە باس بکات .
ئیسراییل بە ڕاشکاوانە دەڵێت کە بوونی کۆماری ئیسلامی لە نزیک سنوورەکانی خۆماندا قەبووڵ ناکەین ئەمە لە حاڵێکدایە کە لە چەن ڕۆژی ڕابردووشدا هێزەکانی سەر بە سپای پاسدارانی لە ئێراق کردە ئامانج.