لە تێکهەڵچوونێکی چەکداریدا لە سەراوان سەر بە پارێزگای سیستان و بەلووچستان دوو لە بەکرێگیراونی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی کوژران.
بە پێی هەواڵەکان ئەم تێکهەڵچوونە شەوی ٢٩ی پووشپەڕی ٩٨ی هەتاوی ڕوویداوە کە” سەی موحسێن نەقیبی و عەبدولخالق دێرازێهی ” کە ئەندامی سپای پاسدارانن کوژراون.
هەروەها لەم تێکهەڵچوونەدا کە لە گەڵ کەسانی نەناسراو لە سنووری “سەراوان”دا هاتۆتە ئاراوە دوو ئەندامی دیکەی سپای پاسداران برینداربوون.
شایانی باسە کە پارێزگای سیستان و بەلووچستان لە گەڵ هەڵاواردنی نەتەوەیی و مەزهەبی لە لایەن ڕێژیمەوە بەرەو ڕوویە و کۆماری ئیسلامی نەک هیچ بەهایەکی پێنەداوە بەڵکوو خەڵکەکەشی ڕۆژانە سەرکوت دەکرێن و بە دڕندانەترین شێوە وڵامی داخوازییەکانیان دەدرێتەوە.