Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
چوارشه‌ممه ۱ ی جۆزه‌ردانی ۱۳۹۸ | 22/05/2019 | کاتژمێر:
ئێران

ئه‌ركداركردنی‌ بانكه‌كان به‌ ئاشکراکردنی زانیارییه‌كانی‌ خه‌ڵك بۆ ڕێكخراوی‌ ماڵیات

22/08/2015 | 09:25:36
+A
-A

بانكه‌كان‌و ڕێكخراوه‌ ده‌وڵه‌تییه‌كانی‌ ئێران ئه‌ركدار كراون كه‌ زانیاریی‌ پێویست له‌ بابه‌ت حیسابه‌ بانكییه‌كان‌و مامه‌ڵه‌و بازرگانیی خه‌ڵک‌و شیركه‌ته‌كان بخه‌نه‌ به‌ر ده‌ستی‌ ڕێكخراوی‌ كاروباری‌ ماڵیاته‌وه‌.
پاش ڕاگه‌یه‌ندرانی‌ قانوونی‌ نوێی‌ “ماڵیاته‌ ڕاسته‌وخۆكان” له‌ ئێران، ده‌بێ‌ زانیارییه‌ ماڵی‌، پووڵی‌، ئیعتیباری‌‌و سه‌رمایه‌ تایبه‌تییه‌کانی خه‌ڵك وه‌ك حیسابه‌ بانكییه‌كان، ته‌سهیلاتی‌ بانكی‌، حیسابی‌ پشكه‌ ماڵییه‌كان‌و باقی‌ وه‌ره‌قه‌ به‌نرخه‌كانی‌ دیكه‌، بخرێته‌ به‌ر ده‌ستی‌ ڕێكخراوی‌ كاروباری‌ ماڵیاتی‌ ئه‌م وڵاته‌.
ئه‌م قانوونه‌ ئه‌و ئیختیاره‌ی‌ به‌ هه‌یئه‌تی‌ ده‌وڵه‌ت داوه‌ كه‌ لیستی‌ زانیاریی‌ چالاكییه‌ ئابوورییه‌ پێویسته‌كانیش بخاته‌ ڕوو.
حه‌سه‌ن ڕووحانی‌، سه‌ركۆماری‌ ئێران، ڕۆژی‌ سێشه‌ممه‌ی‌ حه‌وتووی‌ ڕابردوو، بڕیاری‌ داوه‌ وه‌زاره‌تی‌ ئابووریی‌ ئێران قانوونی‌ نوێی‌ “ماڵیاته‌ ڕاسته‌وخۆكان” جێبه‌جێ‌ بكا.