Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
چوارشه‌ممه ۱ ی جۆزه‌ردانی ۱۳۹۸ | 22/05/2019 | کاتژمێر:
ئێران

ناردنی‌ ٦٥٠ هه‌زار قوتابی‌ بۆ ئۆردووه‌ زۆره‌ملییه‌كانی‌ “ڕاهیان نور” له‌ ئێران

22/08/2015 | 09:18:01
+A
-A

وه‌زیری‌ په‌روه‌رده‌و بارهێنانی‌ ئێران ده‌ڵێ‌ تا كۆتایی‌ ساڵی‌ خوێندنی‌ ٩٤-٩٣ ژماره‌ی‌ ئه‌م قوتابییانه‌ی‌ ‌ به‌ مه‌به‌ستی‌ سه‌ردانی‌ ناوچه‌كانی‌ شه‌ڕ به‌ڕێی‌ ئۆردووی‌ “راهیان نور” ده‌كرێن، ده‌گاته‌ ٦٥٠ هه‌زار كه‌س.
عه‌لی‌ ئه‌سغه‌ر فانی‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ قه‌رارگای‌ ناوه‌ندیی‌ به‌ناو “راهیان نور”دا گوتی‌: نزیكه‌ی‌ ٥ میلیارد تمه‌ن له‌ خه‌رجی‌ گه‌شته‌كانی‌ راهیان نور له‌ لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی‌ ئه‌م قوتابیانه‌وه‌ وه‌ک هاوکاریی ئه‌وان دابین كراوه‌. قسه‌كانی‌ وه‌زیری‌ په‌روه‌رده‌ و بارهێنان له‌م باره‌وه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ هه‌م ناردنی‌ قوتابیان‌و هه‌م ئه‌ستاندنی‌ خه‌رجی‌ ئه‌م سه‌فه‌ره‌ له‌ بنه‌ماڵه‌كانیان به‌ زۆره‌ملی‌‌و به‌بێ‌ ویستی‌ خۆیانه‌.
به‌پێی‌ قسه‌كانی‌ كاربه‌ده‌ستانی‌ ده‌وڵه‌ت ساڵانه‌ نزیكه‌ی‌ ٥٠٠ میلیارد تمه‌ن له‌ ڕێگه‌ی‌ بوودجه‌كانی‌ پارێزگاوه‌ بۆ سه‌فه‌ری‌ ڕاهیان نور خه‌رج ده‌كرێ‌، ئه‌م خه‌رج و تێچووه‌ قورسه‌ ماڵییانه‌ له‌ حاڵێك دایه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی‌ ساڵانی‌ ڕابردوودا ڕووداوی هاتوچۆ هاتوون‌و ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌و قوتابییانه‌‌ گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌و بریندار بوون‌.