Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
شه‌ممه ۲۶ ی گه‌لاوێژی ۱۳۹۸ | 17/08/2019 | کاتژمێر:
راگەیەندراوەکان

ئه‌مه‌گناسیتان بۆ شه‌هید دوکتور قاسملوو هیوابه‌خشه!

15/07/2019 | 10:31:48
+A
-A

ئه‌م ساڵ که سی ساڵه‌ی تێرۆری رێبه‌ری لێوه‌شاوه‌ی حیزبی دێموکڕات و گه‌لی کورد دوکتور عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو و هاوڕێیانی بوو، ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێـموکڕاتی کوردستان له چوارچێوه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌ڕێژییانه‌دا که ده‌فته‌ری سیاسیی حیزب و کۆمیته‌ی یادکردنه‌وه‌ی ٣٠ ساڵه‌ی دوکتور قاسملوو دایڕشتبوو، له چه‌ندین چالاکیی دیار و دره‌شاوه‌ له کوردستان و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌م یادی ڕێبه‌ری شه‌هیدیان به‌رز راگرت، هه‌م جینایه‌تی کۆماری ئیسلامی و مامه‌ڵه‌ی سه‌وداچییانه‌ی ده‌وڵه‌تی ئوتریش له‌گه‌ڵ ئه‌م کاره‌ساته‌یان ڕیسوا کرد.

تێکۆشان و ماندووبوونی ئۆرگانه پێوه‌ندیداره‌کانی حیزب بۆ ئاماده‌کردن و به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م چالاکییانه و پێشوازیی به‌رچاوی ته‌شکیلاتی حیزب له نێوخۆ و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و هه‌روه‌ها پێشوازی و به‌شداریی به‌رچاوی دۆستانی حیزب و هۆگرانی مه‌سه‌له‌ی کورد، نیشانده‌ری ئه‌مه‌گناسیی ئه‌وان بۆ شه‌هید دوکتور قاسملوو و زیندوویی هه‌رده‌م زیاتری یاد و وانه‌کانی ئه‌و گه‌وره نه‌مره له زه‌ین و دڵ و ده‌روونی تێکۆشه‌رانی دێموکڕات و خه‌ڵکی کوردستاندایه.

به‌م بۆنه‌وه ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به پێویستی ده‌زانێ به گه‌رمی سوپاس و پێزانینی خۆی له به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و که‌سانه و به‌گشتی خه‌ڵکی کوردستان د‌ه‌رببڕێ که له‌‌م یاده‌دا به‌پیل به‌رنامه و بانگه‌وازه‌کانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانه‌وه چوون و به‌م شێوه‌یه‌ هیوا و دڵگه‌رمیی زیاتریان به‌ رێبوارانی رێگای شه‌هید دوکتور قاسملوو به‌خشیوه.

حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

ده‌فته‌ری سیاسی

٢٤ی پووشپه‌ڕی ١٣٩٨ (١٥ی ژووئیه‌ی ٢٠١٩)