Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
چوارشه‌ممه ۱ ی جۆزه‌ردانی ۱۳۹۸ | 22/05/2019 | کاتژمێر:
ئێران

به‌رده‌وامیی زۆربوونی ژمارەی ژنانی‌ سه‌رپه‌رستی‌ خێزان له‌ ئێران

19/08/2015 | 22:34:34
+A
-A

ژمارەی‌ ژنانی‌ سه‌په‌رستی‌ بنه‌ماڵه‌ له‌ ئێران هه‌موو ساڵێ به‌رزتر ده‌بێته‌وه‌.
عه‌لی محه‌ممه‌د زولفه‌قاری‌، جێگری‌ پشتیوانی‌‌و ته‌نده‌روستیی كومیته‌ی‌ ئیمداد وێڕای‌ ڕاگه‌یاندنی‌ ئه‌م بابه‌ته‌ گوتی‌ ژمارەی‌ ژنانی‌ سه‌رپه‌رستی‌ بنه‌ماڵه‌ كه‌ به‌ هۆی‌ ته‌ڵاقه‌وه‌ ڕوو له‌م ناوەندە حکومییەوە ده‌كه‌ن، هەر دێ‌و زیاتر دەبێ.
به‌پێی‌ قسه‌كانی‌ ناوبراو یه‌ك میلیۆن ژنی‌ سه‌رپه‌رستی‌ بنه‌ماڵه‌ له‌ ژێر چاودێری‌و چەتری حیمایەتیی ئەو ناوەندە‌ دان، به‌ڵام ناوبراو ئاماژه‌ی‌ به‌ بڕی پشتیوانیی ماڵیی‌ ئه‌م ناوندە ده‌وڵه‌تییه‌ له‌م ژنانە نه‌كرد كه‌ مانگانه‌ لە ٤٠ تا ٧٠ هه‌زار تمه‌ن تیێناپەڕێ‌.
به‌پێی‌ ئاماری‌ ڕه‌سمی سه‌دی‌ ٨٠ ژنانی‌ سه‌رپه‌رستی‌ بنه‌ماڵه‌ به‌ هۆی‌ مردنی‌ مێردەکانیان، سه‌دی‌ 15ی‌ ئه‌م ژنانه‌ به‌ هۆكاری‌ جیابوونه‌وه‌ لە مێردەکانیان‌و، ئه‌وانی‌ دیكه‌ش به‌ هۆی‌ نه‌خۆشی‌و پەککەوتوویی هاوسه‌ره‌كانیان سه‌ردانی‌ ئه‌م ناوەندە‌ ده‌كه‌ن.
شه‌هێندوخت مه‌ولاوێردی‌، جێگری‌ سه‌ركۆماری‌ ئێران بۆ‌ كاروباری‌ ژنان‌و بنه‌ماڵه‌ش حه‌وتووی‌ ڕابردوو گوتبووی‌ كه‌ ئاماری‌ ژنانی‌ سه‌رپه‌رستی‌ بنه‌ماڵه‌ ڕوو له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ دایه‌.
به‌پێی‌ ئاماره‌كان لە‌ ساڵی‌ ١٣٩٠ دا نزیك به‌ 2 میلیۆن و٥٠٠ هەزار ژن‌ لە ئێران سه‌رپه‌رستی‌ بنه‌ماڵه‌کانیان بوون كه‌ ئه‌م ڕێژه‌یه‌ له‌ چاوی‌ ساڵی‌ ١٣٨٥ له‌ سه‌دی‌ ٩ بۆ سه‌دی‌ ١٢ به‌رزببۆوه‌.
ساڵی‌ ڕابردوو مه‌ولاوێردی‌ گوتبووی‌ كه‌ سه‌دی‌ ٨٢ی‌ ژنانی‌ سه‌رپه‌رستی‌ بنه‌ماڵه‌ بێكارن. هه‌روه‌ها ڕه‌زا نه‌ورۆزی،‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتیی كاروباری‌ پشتیوانییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی‌ كومیته‌ی‌ ئیمدادیش گوتبووی كه‌ سه‌دی‌ ١٦ ژنانی‌ سه‌رپه‌رستی‌ بنه‌ماڵه‌ كه‌متر له‌ ٤٠ ساڵیان ته‌مه‌نە.