Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
چوارشه‌ممه ۱ ی جۆزه‌ردانی ۱۳۹۸ | 22/05/2019 | کاتژمێر:
ئێران

كۆمیسیۆنی‌ بێهداشت‌و ده‌رمانی‌ مه‌جلیس: ماده‌ی‌ هۆشبه‌ر له‌ نان‌ سه‌نگه‌كیش ئاسانتر ده‌ست‌ده‌كه‌وێ‌

18/08/2015 | 06:09:21
+A
-A

وته‌بێژی‌ كۆمیسیۆنی‌ بێهداشت‌و ده‌رمانی‌ مه‌جلیس ڕه‌خنه‌ی‌ له‌ به‌رنامه‌ی‌ ناسه‌ركه‌وتووانه‌ی‌ به‌ربه‌ره‌كانی‌ له‌گڵ ماده‌ی‌ هۆشبه‌ر له‌ ئێران گرتووه‌و ده‌ڵێ به‌ سه‌رنجدان به‌به‌رز بوونه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ به‌كارهێنانی‌ ماده‌ی‌ هۆشبه‌ر له‌ ماوه‌ی‌ ٣٤ ساڵی‌ ڕابردوودا، ده‌بێ‌ شێوازی‌ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م ماده‌ ماڵوێرانكه‌ره‌ به‌ ته‌واوی‌ بگۆڕدرێ‌.
محه‌ممه‌دحوسێن قوربانی‌ له‌ لێدوانێكدا بۆ سایتی‌ مه‌جلیس ئیدیعای‌ كردووه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی‌ ٣٤ ساڵی‌ ڕابردوودا شێوازی‌ جۆراوجۆریان بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌كارهێنان، ترانسپۆرت، ترانزیت‌و كڕین و فرۆشتنی‌ ماده‌ی‌ هۆشبه‌ر به‌ كار هێناوه‌، به‌ڵام به‌م حاڵه‌ش ئاماره‌كان ده‌ریان خستووه‌ كه‌ ئاستی‌ به‌ كارهێنانی‌ ماده‌ی‌ سڕكه‌ر له‌م وڵاته‌ نه‌ک دانه‌به‌زیوه‌، به‌ڵکوو به‌رده‌وام بۆ سه‌رێ هه‌ڵکشاوه‌.
ئه‌م نوێنه‌ره‌ی‌ مه‌جلیس وێڕای‌ ئاماژه‌ به‌م مه‌سه‌له‌ كه‌ ته‌مه‌نی‌ به‌كارهێنانی‌ ماده‌ی‌ سڕكه‌ر له‌ ئێران دابه‌زیوه‌، پشتڕاستی‌ كرده‌وه‌: له‌ ڕاستیدا په‌ره‌سه‌ندنی‌ تووش وون به‌م ماددانه‌ زه‌نگێكی‌ مه‌ترسیداره‌ كه‌ ده‌بێ‌ گوێی‌ بۆ ڕابگرن، به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ له‌ هێندێك ناوچه‌كانی‌ ئه‌م وڵاته‌ ماده‌ی‌ هۆشبه‌ر زۆر ئاسانتر له‌ نانی‌ سه‌نگه‌ك ده‌ست ده‌كه‌وێ‌.
قوربانی‌ وێڕای‌ دانه‌ به‌ر ڕه‌خنه‌ی‌ ئه‌وه‌یكه‌ نزیكه‌ی‌ سه‌دی‌ ٧٥ی‌ زیندانیان له‌ ئێران به‌ جۆرێك پێوه‌ندییان به‌ ماده‌ی‌ هۆشبه‌ره‌وه‌ هه‌یه‌، گوتی‌: نه‌خۆشی گه‌لێكی‌ وه‌ك هێپاتیت و ئێدز له‌ ڕێگه‌ی‌ به‌ كار هێنانی‌ سۆره‌نگه‌ پیسه‌كان‌و ده‌رزی‌ لێدانی‌ هاوبه‌شه‌وه‌ ده‌گوازرێنه‌وه‌ كه‌ به‌ هۆی‌ چاوه‌دێری‌ نه‌كرانی‌ كۆمه‌ڵگا بڵاو بوونه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ له‌ حاڵێك دایه‌ كه‌ كه‌سانی‌ موعتاد به‌ كه‌لك وه‌رگرتن له‌ ماده‌ی‌ هۆشبه‌ری‌ سوننه‌تی‌ به‌ڕێی‌ زیندانه‌كان ده‌كرێن، به‌ڵام دوایه‌ كه‌سانێكی‌ تووشبوو به‌ ماده‌ی‌ هۆشبه‌ری‌ سه‌نعه‌تی له‌ زیندان دێنه‌ ده‌رێ.