Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
چوارشه‌ممه ۲۶ ی پووشپه‌ڕی ۱۳۹۸ | 17/07/2019 | کاتژمێر:
کوردستان

تۆپبارانی سنوورەکانی باشووری کوردستان لە لایەن سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامییەوە

10/07/2019 | 21:06:23
+A
-A

سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی بۆ جارێکی دیکە سنوورەکانی نێوان ڕۆژهەڵاتی کوردستان و باشووری کوردستانی تۆپ‌باران کرد.
بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی پوشپەڕی ١٣٩٨ی هەتاوی، تۆپخانەکانی سپای پاسداران لە” دۆڵە مەیدان” لە ناوچەی پیرانشارەوە بە کاتیۆشا و خۆمپارەهاوێژەوە، سەنگەر و بنکەکانی پێشمەرگەیانی حیزبی دێموکراتی کوردستانیان لە ناوچەکانی سیدەکان و بەربەزین و چەند شوینی دیکە کردە ئامانج و بە خەستی بوردۆمانیان کرد.
ئەو هێرشە جیا لەوەی وەکوو هەمیشە زەر و زیانێکی زۆری بە ژینگە و دارستان و مەزرا و مووچەی ئەو دەڤەرە گەیاندوە زۆر بەداخەوە، لاوێکی تەمەن ١٨ساڵ بە ناوی زەیتوون قادر، خەڵکی گوندی تەلان گیانی لەدەست داوە و دوو برای بە ناوەکانی سیروان قادر تەمەن ٢٣ ساڵ و ئیسماعیل قادر تەمەن ١٤ ساڵ برینداربوون.
کومیتەی سنووری حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای مەحکومکردنی تۆپبارانی کوێرانەی سپای پاسداران و دروستکردنی مەترسی و نیگەرانی بۆسەر گیان و ماڵی هاوڵاتییان و دانیشتوانی ناوچە سنوورییەکان، ئەوپەڕی بەداخبوونی خۆی بەبۆنەی شەهیدبوونی زەیتوون قادر و برینداربوونی دوو برای دەردەبڕێ و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاریان دەکا.