سەرۆکی هاوبەشی ئەرتەشی ئەمریکا سەبارەت بە کردەوەکانی ئێران لەوبارەوە گوتی:” لە ئیستادا خەریکی لێکۆڵینەوە لە پلانێکین کە بۆ پارێزگاری و ئازادیی ئاوە نێودەولەتییەکانی دەوروبەری ئێران و دەمانەوێ پەیمانێکی نیزامی لەگەڵ ولاتانی هاو بیر و ڕای ئێمە لەو ناوچەیە پێک بێنن “.
“”جۆزێف دانفۆرد ” سێشەممە ١٨ی پووشپەڕ پێش لە بینینی مایک پۆمپێئۆ و مارک ئسپیر، لەو بارەوە بە هەواڵنێرانی گوت: ئەمریکا لەو باوەڕەدایە کە کۆماری ئیسلامی و لقەکانی لە تێکدانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا دەوریان هەیە.
هەروەها ناوبراو زیادی کرد کە :ئێمە لە حاڵی ئاڵوگۆڕی بیروڕاداین تاکوو لەگەڵ هەندێک لە وڵاتانەدا، هاوپەیمانەییەکی نیزامی بۆ دڵنیابوون لە ئازادی کەشتیوانی لە” گەرووی هورموز و “بابولمەندێب “دا پێک بێنین.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز :لەم پلانەدا کە لەو ڕۆژانەی ڕابردوودا تەواو کراوە،ئەمریکا چاوەدێری و فەرماندەریی کەشتییەکانی لە ئەستۆیە و هاوپەیمانەکان لە نیزیک ناوگانەکانی ئەمریکا وە، کەشتییە بازرگانییەکان بە ئاڵای خۆیانەوە پشتیوانی دەکەن و دەیانپارێزن.
دانفۆرد هەروەها ڕایگەیاند : لە چەندڕۆژی داهاتوودا دیار دەبێ کە چ وڵاتانێک ئیرادەی سیاسییان بۆ پاڵپشتی لەم هاوپەیمانییە دەبێ ،ئینجا ئێمە لە گەڵ هێزە نیزامییەکان بۆ ناسینی توانا تایبەتەکان کار دەکەین.
دوای چوونەسەرەوەی ئاستی گرژییەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی ئەمە تازەترین بڕیاری ئەمریکایە.