Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
چوارشه‌ممه ۲۶ ی پووشپه‌ڕی ۱۳۹۸ | 17/07/2019 | کاتژمێر:
ئێران

دەمڕاستەکانی کۆماری ئیسلامی، دان بە تاوانەکانیاندا دەنێن

07/07/2019 | 22:23:35
+A
-A

عەلی موتەهەری، نوێنەری مەجلیسی کۆماری ئیسلامی لە وڵامی غۆڵامحسێن ئیسماعیلی کە قسەکانی ئەوی سەبارەت بە هەبوونی زیندانی و دژبەری سیاسی لە ئێران بە “زۆڵم بە ئینقلاب”ی نێودێڕ کردبوو، گوتوویە کە قسە و ڕخنە تەنانەت ئەگەر سووکایەتی بە بەرپرسانی باڵای ڕژێمیش بێت تۆمەت یان تاوانی ئەمنی نییە بەڵکوو تۆمەت یان تاوانی سیاسییە.
مۆتەهەری هەروەها گوتوویە: کەسانێک وەک ئاغای “ئیسماعیلی”ن کە خەسار لە کۆماری ئیسلامی ئەدەن و کێشەی مافی مرۆڤ بۆ ئێران دروستدەکەن. لێیان دەپرسم کە ناڕازیان دژی هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٨٨ تۆمەتباری سیاسی بوون یان ئەمنی و ئاسایشی؟ لەبنەمادا کەسێک کە لە ڕەوتی هەڵبژاردنێک ناڕازی بێت، تۆمەتباری ئاسایشییە یان سیاسی؟ “سەتار بەهەشتی” کە لە وبلاگەکەیدا تەنیا ڕخنەی لە تاقمێک لە بەرپرسانی ڕژێم گرتبوو و لە ژێر ئەشکەنجە گیانی لەدەست دا، تۆمەتباری سیاسی بوو یان ئاسایشی؟ هەروەها ئەو هەواڵنێران و خوێندکارانەی کە جاروبار دەسبەسەردەکرێن تۆمەتباری سیاسین یان ئەمنی و ئاسایشی؟
جێی‌وەبیرهێنانەوەیە کە عەلی موتەهەری چەند ڕۆژ لەمەو پێش بە ڕوونکردنەوەی تاوانی سیاسی لە ئاسایشی، لەوڵامی وتەبێژی دەزگای دادی کۆماری ئیسلامی گوتبووی کە لە ئێران هەم تاوانبای سیاسیمان هەیە و هەم دژبەری سیاسی. بەڵام بەرپرسان واتای وشەکانیان گۆڕاوە بۆ ئەوەی بڵێین تاوانباری سیاسیمان نییە و یاسای دادی سیاسی ئەوان نەگرێتەوە و واپیشان بدرێت کە لە ئێران هەموو هاودەنگی ڕژێمن و تۆمەتی ئەمنی و ئاسایشی بخەنە پاڵ جیابیران و ڕەخنەگرانەوە.