سکرتێری گشتیی هاوپهیمانی باكووری ئهتڵهسی “ناتۆ” رایگەیاند: نیگەرانین لە چالاکییە تێکدەرانەکان و پاڵپشتەکانی ئێران بۆ تیرۆر و تێکدانی بارودۆخی لەناوچەکە. ههروهها دەڵێت: گرنگە ئێران بەدەم داواکەی ئەمریکاوە بچێت بۆ گفتوگۆ و دانوستان.
له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا، ینس شتۆڵنتبێرگ، سکرتێری گشتیی ناتۆ، ههڵویستی هاوپهیمانێتییهكهی لهبارهی گرژییهكانی نێوان ئهمهریكا و ئێرانی راگهیاند و گوتی: “ھەموو ھاوپەیمانەکان له چالاکی تێکدەرانەی ئێران لە ناوچەکە، پرۆگرامی مووشەکی و پاڵپشتیەکانی ئەو وڵاتە، بۆ گروپە تیرۆریستەکان نیگهرانن”.
هەروەها دووپاتی کردەوە، ھەموو ھاوپەیمانان ھاوڕان لەسەر ئەوەی، کە نابێت ئێران پەرە بە پرۆگرامی ئەتۆمی بدا.
گوتیشی: “زۆر گرنگە كه پەیامێکی ڕوون لە ئەمریکاوە بۆ ئێران نێردراوە، کە ئامادەن بۆ گفتوگۆ و کەمکردنەوەی گرژییەکان، چونكه گرنگە لە کەنداو لە گرژی و ھەڵە ھەڵسەنگاندنەکان دوورکەوینەوە و، خۆمان لە دۆخێك بهدوور بگرین، کە لەوەی ئێستا لە ناوچەکە ھەیە خراپتر بێت”.
ئاماژهی بهوهشدا، “مارك ئێسپەر، وەزیری بەرگری ئەمریکا بەوەکالەت لە کۆبوونەوەکەدا بەشدار دەبێت زانیاری لەسەر دۆخەکە دەداتە ئەندامانی ناتۆ”.