Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
چوارشه‌ممه ۲۶ ی پووشپه‌ڕی ۱۳۹۸ | 17/07/2019 | کاتژمێر:
چالاکی

چالاکیی تەبلیغی بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ لە شاری سنە

25/06/2019 | 21:49:00
+A
-A

لە بەرەبەری ٢٢ی پووشپەڕ ساڵڕۆژی تیرۆری ڕێبەری ناوداری کورد دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو بە دەستی نێردراوانی کۆماری ئیسلامی و سی ساڵەی ئەو کارەساتە دڵتەزینە، لە شاری سنە چالاکییەکان بەو بۆنەوەی دەستی پێکرد.
شەوی ڕابردوو ڕێکەوتی ٣ی پووشپەڕی ٩٨ی هەتاوی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری سنەی قارەمان لە بەرەبەری ساڵڕۆژی شەهیدکرانی دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی لە وڵاتی ئۆتریش، بە نووسینی دروشم و بڵاوکردنەوەی تڕاکتی پێوەندی‌دار، وێڕای بەرزڕاگرتنی یاد و ناوی سکرتێری پێشووی حیزبی دێموکرات و ڕێبەری لێوەشاوەی گەلەکەمان ، بۆ جارێکی دیکە کۆماری تیرۆریستپەروەری ئێرانیان مەحکووم کرد و، لەگەڵ ڕێباز و ئامانجی شەهیدان بە تایبەتی ڕێبەرانی شەهید، پەیامی وەفادارییان نوێ‌کردەوە.
کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای سپاس و دەستخۆشی لە سەرجەم لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری سنە، سڵاویان بۆ دەنێرێ و هیوای سەرکەوتنیان بۆ بە ئاوات دەخوازێ