وڵاتی هولەند لە ڕاگەیەندراوێکدا، هاونیشتمانییانی خۆی ئاگادار کردەوە کە لە سەفەر کردن بۆ ئێران و بە تایبەتی چەند پارێزگایەکی ئەو وڵاتە، خۆ ببوێرن.
بە پێی هەواڵی دویچەولەی فارسی، وەزارەتی دەرەوەی هولەند لە ڕاگەیەندراوێکدا، هانیشتمانییانی ئەو وڵاتەی ئاگادار کردوتەوە کە لە سەفەر کردن بۆ کوردستان و ناوچەی بەلووچستان خۆببوێرن.
بە پێی ئەو سەرچاوەیە، وەزارەتی دەرەوەی هولەند، گرژیی و ئاڵۆزی نێوان ئێران و ئامریکا و ئەگەری هەڵایسانی شەڕی بە هۆکاری ئەو داواکاریە زانیوەو هاونیشتمانییانی هولەندیی ئاگادار کردوتەوە کە ناوچەکانی کوردستان و بەلووچستان مەترسیدارن.
شیاوی باسە چەند رۆژ لەمەوەپێش، وەزارەتی دەرەوەی دانماڕک و وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمانیش، داوایان لە هاووڵاتییانی خۆیان کرد بوو، لە سەفەر کردن بۆ کوردستان و خووزستان و بەلووچستان خۆببوێرن.
دانمارک و ئاڵمان، شەڕ و ناکۆکی نێوان ئۆپۆزسیۆنی کۆماری ئیسلامی و دەوڵەتی ناوەندی بە هۆکاری سەفەر نەکردن بۆ کوردستان و بەلووچستان و خووزستان ڕاگەیاندووە.