Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
دووشه‌ممه ۱ ی ره‌زبه‌ری ۱۳۹۸ | 23/09/2019 | کاتژمێر:
جیهان

بەشداری ھەیئەتێکی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان لەوڵاتی دانمارک لە پانێلێکی کراوە سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی دانمارک

01/06/2019 | 12:08:40
+A
-A

ڕۆژی ھەینی ٣١مانگی مەی ٢٠١٩ زایینی کە لە لایەن ئینسیاتیفا کورد لە دانمارک و کۆمکار بۆ ھەردوو بەربژێری داھاتووی پەڕلەمانی دانمارک حەلیمە ئۆغوز و سەردار بەنلی، کە ھەردووکیان خەڵکی باکوری کوردستانن و لەسەر لیستی حیزبی سۆسیالیستی خەڵک ( SF ) خۆیان پاڵاوتووە بۆ پەڕلەمانی داھاتووی وڵاتی دانمارک، کۆبوونەوەیەک رێکخرا.
حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان بە فەرمی بانگھێشتی ئەوپانێلە کرابوو بۆ خستنە ڕووی داواکارییەکانی گەڵی کورد لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و کار کردنی پارتی ناوبراو لە سەر داوا و مافە رەواکانی گەلەکەمان.
ھەیئەتی کۆمیتەی دانمارکی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان بە سەرپەرشتی رەحیم خالیدنژاد بەرپرسی کۆمیتە و ھاوڕێیەتی ئەحمەد ڕەحمانی بەرپرسی راگەیاندنی کۆمیتە بەشداری رێورەسمەکە بوون و توانیان سەرنج و تێبینیەکانی خۆیان لەمەڕ کێشەو ئارێشەکانی گەڵی کورد لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە گەڵ وەزیری دەرەوەی کابینەی پێشووی وڵاتی دانمارک بەڕێز “ ویلی سۆندێل “ ئەندامی کارای پارتی ( SF ) بێننە بەرباس و هاوکات پشتگیری خۆیان بۆ ئەندامانی کوردی پالێوراوی ئەو پارتە رابگەیەنن.
شایانی ئاماژە پێکردنە پارتی ناوبرا پارتێکی چەپ و نوێخواز و لەھەمان کاتیش دا بەدەم کێشەی پەنابەران و بە تایبەت گەلی کوردەوەیە.