ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی بانەمەڕ دۆناڵد ترامپ لە توییتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتێر ڕایگەیاندووە کە دڵنیایە کۆماری ئیسلامی بۆ وتووێژ لەگەڵ دەسڵاتدارانی ئەمریکا مل دادەنەوێنێت. دوناڵد ترامپ لەکاتێکدا ئەو توییتەی نوسیوە کە کێشەکانی نێوان تاران و واشینگتۆن زیاتر بوون و هەرچی زووتر چاوەڕوانی کاردانەوەی کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا لەو بارەوە دەکرێت.
هەرلەو بارەوە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی بانەمەڕ لە چاوپێککەوتنێکدا لەگەڵ کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە ڕێککەوتن و دانیشتن لەگەڵ ئەمریکا گوتی: “هیچ کاربەدەستێکی کۆماری ئیسلامی ئامادە نییە لەگەڵ ئەمریکا قسە بکات و دانیشتین لەگەڵ ئەمریکا کردەوەیێکی نابەجێیە بۆ کۆماری ئیسلامی”. هەروەها ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا باسی لەوە کردووە کە خەڵکی ئێڕان لەگەڵ ئەمریکا بەربەرەکانی دەکەن و بۆ هیج وتوێژێک ئامادە نین.
دواتر سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە قسەکردن و دانیشتن لەگەڵ کۆماری ئیسلامی لە توییتەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە ڕوانگە و بۆچوونەکان لەسەر کۆماری ئیسلامی زۆرە و ئێمە خۆمان بڕیاری کۆتایی دەدەین و، ئەم کارە پرۆسەیەکی زۆر ساکاری هەیە و جێگای گرفت نییە و لە درێژەدا نووسیویە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بەم زووانە دەبێ لە گەڵ ئەمریکا دانوستان بکا .