Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
چوارشه‌ممه ۴ ی بانه‌مه‌ڕی ۱۳۹۸ | 24/04/2019 | کاتژمێر:
کوردستان

کۆچی‌دوایی دایکی شەهیدێکی کوردستان لە نەغەدە

13/04/2019 | 18:25:18
+A
-A

بە پێی هەواڵێک کە لە نەغەدەوە بە دەستمان گەیشتووە، خەدیجە ئازەریان یەکێک لە دڵ‌بریندارانی کۆمەڵکوژی قاڕنێ، دوای چەندین ساڵ ژیان بە ژانی گرانی لە دەستدانی ئازیزانی، بە حەسرەتی ڕزگاربوونی نیشتمان لە سپای داگیرکەر لە تەمەنی ٨٧ ساڵی‌دا ماڵاوایی لە ژیان کرد.
خاتوو خەدیجە ئازرەیان دایکی هاوسەری کاک عوسمان شێخانی پێشمەرگەی دێرینی نێو ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان ، لە قەتڵی عامی قاڕنێ‌دا هەم هاوژینەکەی بەناوی ڕەحمان مەولوود ئابزەند و کوڕێکی بە ناوی مستەفا ڕەحمان ئابزەند بە دەستی هێرشکەرانی سەر کوردستان شەهید کران.
جێی‌ وەبیرهێنانەوەی کارەساتی کۆمەڵکوژی قاڕنێ بە دەستی هەیئەتی مەرگ و بە سەرکردایەتیی مەلاحەسەنی و سەرگورد نەجەفی و چەند فەرمەندەیەکی دیکەی ڕێژیم لە ڕۆژی ١١ی خەرمانانی ساڵی ٥٨ی هەتاویی ڕووی داو، لەو هێرشە جینایەتکارانەدا ٦٨ کەس کوژران و ئەو کوشتارە بێڕەحمانەیە یەکێک لە خاڵە ڕەشەکانی کارنامەی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.
بەم بۆنەوە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای هاوخەمی خۆی لەگەڵ سەرجەم کەسوکاری قوربانیانی هێرش بۆ سەر کوردستان و خەڵکی قاڕنێ و دەوروبەری، پرسەو سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی ئازارچیشتوو خاتوو خەدیجە دەکا و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێ.