بانکی بریتانیایی “ستاندارد چارترد” سەرئەنجام ڕۆژی سێشەممە ٢٠ خاکەلێوەی ١٣٩٨ی هەتاویی ئەو سزایانەی قبووڵ کرد کە بە سەریدا سەپابوون و لە ماڵپەڕی تایبەتیی خۆیدا ڕایگەیاند کە لە شەش ساڵی رابردوودا چەند سەرپێچییەکی ئەنجامداوە و یاساکانی پێشێل کردووە، بەڵام لەپێوەندیی لەگەڵ ئەو دۆسیەدا هاوکاریی ئۆرگانە پێوەندیدارەکانی ئەمریکا و بریتانیای کردووە و بەڵێنی داوە کە ئەو سەرپێچیانە دووبارە نەبنەوە.
بانکی چارترد بەهۆی پێشێلکردنی گەمارۆکانەوە بە تایبەت گەمارۆکانی سەر ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە یەک میلیارد و ٦٠ میلیۆن دۆلار سزا دراوە.
شایانی باسە کە لقەکانی ئەو بانکە لە ساڵەکانی ٢٠٠٨ تا ٢٠١٤ لە لەندەن و دوبێی ٦٠٠ میلیۆن دۆلاریان بە پێچەوانەی یاساکان ئاڵووێرکردووە.
لەو پێوەندییەدا وەزارەتی دادی ئەمریکا ڕایگەیاند کە کەسێکی بریتانی و کەسیکی ئێرانی لە سەر ئەو پێشێلکارییە دادگایی کراون.