مایک پمپئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی شەممە ٣ی خاکەلێوەی ١٣٩٨ی هەتاوی سەردانی وڵاتی لوبنانی کرد و لە “بەیروت” لەگەڵ فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە لە سەر تەڕاتێنی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لوبنان و ناوچەکە ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کرد.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە لەو دیدارەدا باس لە ڕۆڵی تێکدەرانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و حیزبوڵڵای لوبنان لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست کراوە و، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا نیگەرانی خۆی لە نەخش و ڕۆڵی ئێران لەو بارەوە دەربڕیوە.
شایانی باسە کە حیزبوڵڵای لوبنان لە لایەن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە پشتیوانی لێدەکرێ و بە بەشێک لە هێزەکانی ئێران ناو دەبرێ.
بە وتەی ” ڕابێرت پالادینۆ” گرینگی هاوکاری ئەمنییەتی لە نێوان لوبنان و ئەمریکا و چۆنییەتی پشتیوانی ئەمریکا لە سپای لوبنان یەکێک لە باسەکانی کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی لوبنان بووە.