بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ، پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزبی دێموکرات گیانیلەدەستدا.
بە پێیهەواڵێک کە لە شاری شنۆوە بە دەستمان گەیشتووە، ڕۆژی ٢٥ی ڕەشەمە لە سەرێگای شنۆ و بەرەو سینگان، کاک مەولوود ئەشجەعی “زرزا” پێشمەرگەی پێشووی حیزبی دێموکرات و یەکێک لە دۆستانی هەرەنیزیکی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ کۆچیدوایی کردوە.
ناوبراو ساڵی ٥٨تا ٥٩ هەتاویی پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بووە، پاشان بە هۆی گرفتی تاکەکەسییەوە وازی لە پێشمەرگایەتی هێناوە، بەڵام هەر لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستان لە پێوەندیدا هەبووەو یەکێک لە دۆستانی نیزیکی ئەو حیزبە بووە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای ڕێزگرتن لە تێکۆشەرانی دێموکرات ، پرسەو سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی سەرجەم کەسوکاری خوالێخۆشبوو کاک مەولوود ئەشجەعی دەکا و، خۆی لە خەمیان بە بەشدار دەزانێ.