ڕۆژی هەینی ٢٤ی ڕەشەمەی ٩٧ی هەتاویی ژینگەپارێزان و ئەندامانی ڕێکخراوی “شەیای سەوزی لەیلاخ” لە بەرەبەری نەورۆز، بۆ ڕێزگرتن لە یاد و ڕێبازی شەهیدانی ژینگەپارێزی مەریوانی بەتایبەتی شەریف باجوەر هەڵمەتێکی ژینگەپارێزییان لە ژێر ناوی چاندنی “نەمامی هیوا” لە بناری شاخی سورمەلی لە نیزیک شاری دێولان بەڕێوەبرد.
لەو هەڵمەتە ژینگەپارێزییەدا منداڵان وتازەلاوان و لاوان دەوری بەرچاویان گێڕاو، بە سەدان نەمام لە دواێنی شاخی سورمەلی چاندرا.
هەروەها بە هەڵکردنی پۆستێڕ و نووسراوی پێوەندیدار یاد و ناوی چوار شەهیدی ڕێگای سەوزهێشتنەوەی نیشتمانیان بەرزڕاگرت.
شیاوی باسە شاخی سورمەلی شوێنی گەشت و سەیرانی خەڵکی لەیلاخە کە چەند ساڵە بەهۆی دەستوپێوەندییەکانی ڕێژیم و هاوکاری کەسانی بەرژوەندیخواز، مەترسی لە ناوبردنی لە سەرە و، هەربۆیە ژینگەپارێزانی “شەیای سەوزی لەیلاخ” بۆ پێشگرتن لەو کارەساتە بەڕێکخستنی کەمپەین لە هەوڵدان پێش لەو کارەساتە ژینگەییە بگرن.