بە پێی هەواڵی بۆکان ئانلاین دوانیوهڕۆی ڕۆژی دووشەمە ٢٠ی ڕەشەمەی ١٣٩٧ی ههتاویی، به ئامادهبوونی نووسهران، رهخنهگران، ژمارهیهک له بهرپرسانی شارستانی بۆکان و پێشوازیی گهرمی خهڵکی ئهدهبدۆست و فەرهەنگیانی کوردستان لە ھۆڵی سیمورغی شاری بۆکان، ئهنجومهنی “خاتوونەكانی وشە و كتێبی بۆكان” دوازدەھەمین كۆڕی خۆیان بۆ خوێندنەوەی سێ رۆمانی ڕۆماننووسی كورد مامۆستا “فەتاح ئەمیری” تەرخان كرد .
بێجگە لەوەی که نووسەران و رەخنەگران وتارەكانی خۆیان لە سەر رۆمانەكانی “فەتاح ئەمیری” پێشكەش كرد، ههروهها دوو پانێلی زانستیش بە بەشداری رەخنەگران بەڕێوەچوون.
لە بەشێكی دیكەی بەرنامەکهدا پەیكەری “مەستوورە كوردستانی” و سپاسنامە و خەڵاتی فەرھەنگیی لێژنهی “خاتوونەكانی وشە و كتێبی بۆکان” بە مامۆستا “فەتاح ئەمیری” بەخشرا و بە بۆنەی نیو سەدە تێكۆشان لە رێگای گێڕانەوە و زمانی كوردی دا به شێوهیهکی تایبهت رێزی لێگیرا.
كۆی بەرنامەكانی كۆڕی خوێندنەوە و شیكاری بەرھەمەكانی فەتاح ئەمیری که ماوهی زیاتر له 4 کاتژمێری خایاند، بە پێشکەشکاریی هونهرمهندی بهئهزموونی بۆکانی “ئهسعهد ئاسیابان”، بە كورتی بریتی بوو لە ئاراسته کردنی چهندین بابهتی ئهدهبی و وتاری بهپێزی زانستی به شێوهیهی خوارهوه:
وتاری سەرەتای كۆڕ و بەخێرھێنانی میوانان لە لایەن خاتوو “لەیلا ساڵحی”دامەزرێنەر و بهرپرسی ئەنجومەنی خاتوونەكانی وشە و كتێب.
وتاری “ھاوارە بەرە و میرزا بناخەی ئەدەبیاتی ناوچەیی رۆژھەڵاتی كوردستان خاتوو كەژاڵ ساڵحی”.
وتاری “گێڕانەوەی رازاوە بە سروشت و ھێماكان” خاتوو «نیشتمان ئەبووبەكری”.
وتاری “روانینێكی سەرپێیی بۆ ئەزموونی ئەمیری” خاتوو “نیشتمان مینایی”
پانێلی یەكەم؛ كۆڕ گێڕ “دینۆ محەمەدیان” و بەشدارانی پانێل بریتی بوون له:
دوکتور “خالق جەلیل نیژاد” بە باسی مودێڕنیتە و مودێڕنیزاسیۆن و كاریگەرییان لەسەر فەزا و كەسایەتییەكانی زیندە خەوەوە”
خاتوو “لەیلا ساڵحی” بە باسی “پێگەی ژن و پێوەندیی كەمینەكان لە ڕۆمانەكانی ھاوارە بەرە و میرزا و زیندەخەو دا”.
“ماپەرە ئیبڕاھیمی”بە باسی “لێکدانەوەی باری دەروونزانیی کۆمەڵایەتیی نووسراوەکانی مامۆستا ئەمیری”.
بەشی دووەمی وتارهکانی ئهم کۆڕه بهم شێوهیه بوو:
وتاری “رۆمانی كوردی لە نێوان گێڕانەوە و نەگێڕانەوەدا” له لایهن “یوونس رەزایی”
وتاری “ئەزموونی ئەمیری و ژیانی مرۆڤی كورد” له لایهن “ھاجەر ھووشیار”
وتاری “خوێندنەوەی خێرای ئەزموونەكانی فەتاح ئەمیری» له لایهن «سارا ساڵحی”
له درێژهی کۆڕهکهشدا بەشی مۆسیقا به پێشكەش كردنی ئاھەنگەكانی ھاوارە بەرە و ئەو ئاھەنگانەی بەشێك لە فەزای رۆمانەكانی ئەمیرییان بۆ تەرخان كراوە.
پەنێل دووەم، کە بەشداربووانی بریتی بوون له:
دكتۆر “ئەحمەد غوڵامی” بە باسی “كۆمەڵناسیی رۆمانی زیندەخەو و خوێندنەوەی ئەو ئەزموونە لە ژێر تێشكی تیورییەكانی ژیژەك دا”
“عەزیز مەحموودپوور” بە باسی “جێگە و پێگەی ڕۆمانی فەتاحی ئەمیری لە ڕۆمانی کوردی دا”
“لەیلا نوورانی”بە باسی “پیشە و کردار لە نووسراوەکانی فەتاحی ئەمیری دا”
وتاری كۆتایی بریتی بوو له وتە و بیروڕاكانی ڕۆماننووسی کورد “فەتاح ئەمیری” لەمەڕ كاری نووسینی خۆی و پڕۆژەی داھاتووی.
وێستگەی كۆتایی ئهم کۆڕهش بریتی بوو له:
پێشكەش كردنی خەڵاتی فەرھەنگی و پەیكەرەی خانمه شاعیری ناودار مەستوورەی كوردستانی بە مامۆستا “فەتاح ئەمیری”
پێشكەش كردنی نیشانی«ئەنجومەنی خاتوونەكانی وشە و كتێب» و سپاسنامە بۆ بەشدارانی زانستیی كۆڕەكە.